دەستپێشخەری خوێندنی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی عێراق

بەمەبەستی پێشخستنی واقیعی خویندنی باڵا و بۆ ئەوەی عێراق پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لەنێو وڵاتانی جیهاندا بەدەستبهێنێتەوە، سەرۆک وەزیران، ئەندازیار محمد شیاع ئەلسودانی، دەستپێشخەریی پەروەردەیی خۆی ڕاگەیاند کە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردەیە لە عێراق بە ناردنی (5000) خوێندکاری خوێندنی باڵا بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ ئاست بەرزەکان لەسەرجەم بەشەکان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی خوێندن لە نێوان عێراق و باقی جیهانی پێشکەوتوودا، هەروەها بۆ دابینکردنی ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستە بۆ دامەزراوە حکومییەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیاسەتێکی نوێی سکۆلەرشیپی چۆنایەتییەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت


​ ئامانجەکانی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە


پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و دامەزراوە حکومییەکان بە ناردنی خوێندکاری سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان


کراوەیی بەڕووی سیستەمی خوێندنی پێشکەوتوو لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان

پەرەپێدانی پەروەردە لەسەر هەموو ئاستەکانی قوتابخانە بە وەرگرتنی نوێترین شێوازی پەروەردەیی


 

ڕێنمایی و مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق ٢٠٢٣



مەرج و ڕێنماییە گشتیەکان

پێویستە داواکار ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە عێراق نیشتەجێ بووبێت پێش ئەوەی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپەکە پێشکەش بکات، جگە لە سکۆلەرشیپی فەرمی توێژینەوە

ڕەوشتێکی باشی هەبێت و بە تاوانێکی ناسیاسی یان تاوانێکی بچووک کە خراپەکاری ئەخلاقی تێدابێت، سزا نەدرابێت

تەندروستی گشتی باش بێت کە بتوانێت بخوێنێت و دواتر لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا خزمەت بکات، وەک لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکییەوە بڕوانامەی پێدربێت

داواکار نابێت مۆڵەتی کۆچبەری یان پەنابەری بەدەست هێنابێت کە لەلایەن وڵاتێک یان ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە پێی درابێت

داواکار خوێندکاری خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق نەبێت و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپ، زەمالە یان مۆڵەتی خوێندنی لە هیچ دەزگایەکی حکومییەوە نەبێت، جگە لە سێ خوێندکاری یەکەم، بەمەرجێک ساڵی یەکەمی تێپەرنەکردبێت

نابێت یەکێک بێت لەو کەسانەی کە پێشتر لە خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق وەرگیراون و بەهۆی کەمتەرخەمی یان جێهێشتنی خوێندنەکە بە هۆکاری نایاسایی یان دەرکردنی لێی یان شکستهێنان لە خوێندن وەرگرتنەکەی هەڵوەشاوەتەوە

ئەو خوێندکارانەی داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی لیژنەی باڵا، دەچنە ژێر کێبڕکێ لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لەناو پارێزگاکەی خۆیان و پسپۆڕی و لەڕێگەی ئەو چاوپێکەوتنەی کە بۆ خوێندکارەکە ئەنجام دەدرێت، و دەبێت بەڵیننامە پربکاتەوە کە لە دامەزراوەکەی ولە پاریزگاکەی خزمەت بکات دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکە و بەپێی یاسا و مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتی

ئەو پرۆگرامەی سکۆلەرشیپ سنوردارە بۆ بۆ فەرمانبەران لە وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان

   خوێندکاری سکۆلەرشیپ مافی ئەوەی نییە لە ماوەی سکۆلەرشیپەکەدا یاوەری  مێرد/ژن بکات و ئاسانکاری سەردانکردن دەدرێت بە خوێندکاری سکۆلەرشیپ بە دەرکردنی بلیتی گەشتکردن لە ساڵێکدا جارێک، و لە ئەگەری ئەوەی خوێندکار بڕیاری یاوەری (مێرد/ژن) و منداڵەکانی بدات، خوێندکارەکە هەموو دەرئەنجامە دارایی و ڕێکار و یاساییەکان لە ئەستۆ دەگرێت، و لیژنەی باڵا پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق هیچ دەرئەنجامێکی دارایی و یاسایی هەڵناگرێت

  ئەو خوێندکارانەی کە بڕوانامەی دەرچوونیان لە وڵاتانی پۆلی ئەلف هەیە مافی ئەوەیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ئیجرائاتی پێویست بێت

  ئەو خوێندکارانەی وەرگیراون لە پرۆگرامی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خویندنی باڵا لە عێراق پابەندن بە پێشکەشکردن و بەدەستهێنانی وەرگرتن لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ وڵاتانی پۆلی ئەلف. وە کە زانکۆی سکۆلەرشیپ پۆلێنکردنی گشتی لە ٥٠٠ کەمتر نەبێت لە پۆلێنکردنی شەنگەهای بۆ ساڵی ٢٠٢٢، یان پۆلێنکردنی لە بواری پسپۆڕیدا لە ١٠٠ کەمتر نەبێت لە پۆلێنکردنی شەنگەهای بۆ ساڵی ٢٠٢٢، و پێویستە کە توێژینەوەکە بە زمانی ئینگلیزی بێت


 

ڕێژەی سکۆلەرشیپەکە بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمییەکان، بەم شێوەیەی خوارەوە

٥٥%  بۆ خوێندنی دکتۆرا ( ٤٠% بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ٥%  ئەندامانی فاکەڵتی لە وەزارەتەکانی تر کە سەنتەری سروشتی ئەکادیمی یان توێژینەوەیان هەیە،٥%  بۆ وەزارەتەکانی تر، و٥%  بۆ خێزانەکان لە شەهیدان)

٣٠%  بۆ خوێندنی ماستەر (ئەکادیمی، پیشەیی)،  بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان،  جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

٥%  بۆ کەسوکاری شەهیدان

١٠% بۆ پرۆگرامی ڕاهێنانی تایبەت بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

لە ئەگەری تەواونەکردنی کورسییەکان لە هەر کەناڵێکدا، ئەو کورسییانەی کە دەمێننەوە بەسەر کەناڵەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن، بەپێی پێویستی و بڕیاری لیژنەکە


 

مەرج و ڕێنماییەکان بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر


تەمەنی داواکار نابێت لە (٣٠) ساڵ زیاتر بێت، هەروەها یەک خاڵ (جیاکاری) بۆ خوێندکارانی خوار تەمەنی (٢٨) ساڵ زیاد دەکرێت


 دەبیت کەوا خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ بێت (بەکالۆریۆس) کە بە شێوەیەکی سروشتی شایستەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵاتری بکات


بۆ مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێشکەشکردن، دەبێت ڕیزبەندی داواکار لە ئاستی بەکالۆریۆسدا لەنێو ئەو ٢٥% بێت کە لە خولی یەکەم و دووەمدا سەرکەوتوو بوون. خاڵەکانی مامەڵەکردن بەپێی ڕێکوپێکی زیاد دەکرێن و وەک لە خوارەوە دیارە


داواکار بۆ سکۆلەرشیپی  دەبێت نمرەی ئایلتسی لە ٥ کەمتر نەبێت لە  یان تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ستانداردی نێودەوڵەتی هاوتای هەبێت. خاڵی جیاوازی زیادە بۆ کاندیدکردنی ئەو داواکارانەی کە نمرەکانیان زیاترە لەم سنوورە حیسابی بۆ دەکرێت، چونکە بۆ هەر نمرەی ستانداردی ٠،٥ لە سەرووی کەمترین خاڵەوە، خاڵێک زیاد دەکرێت، بە مەرجێک لە چوار خاڵی جیاوازی زیادە زیاتر نەبێت


حیسابکردنی خاڵەکانی بەراوردکردن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن لەناو پارێزگا و پسپۆڕی بەپێی ئەم پێوەرانەی خوارەوە


٤٥%   بۆ تێکڕای بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ٤٠% بۆ تێکڕای بڕوانامەی ئامادەکاری، ١٥% یش بۆ خاڵە جیاکارییەکان لەسەر ئاستی خوێندکار لە چاوپێکەوتنەکەدا حیسابی بۆ دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە ئەنجامدەدرێت


 تێبینی خاڵێکی زیادە (جیاکاری) هەیە بەپێی تەمەنی داواکار، و خاڵیکی زیادەی تریش بە پشتبەستن بە ڕانکی خوێندکار لەناو وەجبەی خۆیدا 



 مەرج و ڕێنماییەکان بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا


تەمەنی داواکار نابێت لە (٣٥) ساڵ زیاتر بێت، هەروەها یەک خاڵ (جیاکاری) بۆ خوێندکارانی خوار تەمەنی (33) ساڵ زیاد دەکرێت


دەبێت خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ بێت (ماستەر)، کە بە شێوەیەکی سروشتی شایستەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرای دەکات


بۆ مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێشکەشکردن، دەبێت ڕیزبەندی داواکار لە ئاستی بەکالۆریۆسدا لەنێو ئەو 25% بێت کە لە خولی یەکەم و دووەمدا سەرکەوتوو بوون. خاڵەکانی مامەڵەکردن بە ڕێککەوت و وەک لە خاڵەکانی بەراوردکردن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە چوارچێوەی پارێزگا و پسپۆڕی داواکاری پێشکەش دەکەن بەپێی ئەم پێوەرانەی خوارەوە حیسابی بۆ دەکرێت


٣٠%  بۆ تێکڕای بڕوانامەی ماستەر،٣٠%  بۆ تێکڕای بڕوانامەی بەکالۆریۆس،٢٥%  بۆ تێکڕای بڕوانامەی ئامادەیی، و ١٥% بۆ خاڵەکانی بەراوردکردن لەسەر ئەدای خوێندکار لە چاوپێکەوتنەکەدا حیسابی بۆ دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە ئەنجام دەدرێت.


 تێبینی خاڵێکی زیادە (جیاکاری) هەیە بەپێی تەمەنی داواکار، و خاڵی زیادە بە پشتبەستن بە ڕانکی خوێندکار لەناو وەجبەی خۆیدا حیسابی بۆ دەکرێت

 

میکانیزمی پێشکەشکردن


دەبێت داواکار فۆڕمی داواکاری بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمی و پارێزگای و پسپۆڕی پێویست پڕبکاتەوە، و پابەند بێت بە پڕکردنەوەی زانیارییەکان بە تەواوی و ووردی


کۆپی بەڵگەنامە و بڕوانامە و بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ زانیارییەکانی فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی ئەپلۆدبکات، بە مەرجێک هەموو بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا پێشکەش بکرێن بە مەبەستی وردبینی

 

بڕوانامە و بەڵگەنامەکانی پێویست


بڕوانامەی ئەکادیمیەکان: بڕوانامە بە نمرەکان و بە زمانی ئینگلیزی بۆ هەموو ئاستە ئەکادیمییەکان


بڕوانامەی تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی لەگەڵ بڕوانامەی هاوتای کۆتایی و حیسابکردنی نمرەی ئەگەر لە دەرەوەی عێراق ئامادەیی تەواوکردبێت 


بڕوانامەی بەکالۆریۆس کە ڕێزبەندی خوێندکارەکە لەناو وەجبەکەیدا بۆ خولی یەکەم و دووەم نیشان دەدات، بڕوانامەی هاوتای کۆتایی، و حیسابکردنی نمرەی گشتی ئەگەر لە دەرەوەی عێراق کۆلیژی خوێندبێت


بڕوانامەی ماستەر بە بڕوانامەی هاوتای کۆتایی و حیسابکردنی معدل  ئەگەرلە دەرەوەی عێراق ماستەری خوێندبێت (بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا)


ناسنامەی کار یان پشتڕاستکردنەوە لە شوێنی کار


کارتی نیشتەجێبوون


پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)


کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری مەدەنی مۆدێرن


بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی


پشتگیری لە دەزگای شەهیدان (بۆ داواکاران لە بنەماڵەی شەهیدان)


داواکار دەبێت هەموو بەلگەنامەکان لەگەڵ لیژنەی باڵا بە تەنیا لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵەی خۆیەوە بنێرێت کە خوێندکار لە فۆڕمی داواکاریدا ئاماژەی پێدەکات


 

خوێندکار لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا لە هەموو قۆناغەکانی داواکاری دووردەخرێتەوە

خستنەڕووی زانیاری هەڵە یان نادروست لە فۆڕمی داواکاریدا

نەناردنی سەرجەم بەڵگەنامە و زانیارییە پێویستەکان لە ماوەی دیاریکراودا


 

تێبینی گرنگ


مافی داواکار بۆ سکۆلەرشیپ بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕادەگیرێت ئەگەر دوای کاندیدکردنی لەلایەن لیژنەکەوە لە سکۆلەرشیپەکە بکشێتەوە


ئەو خوێندکارەی کە داوای سکۆلەرشیپ دەکات دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە زانکۆ بیانییەکان داوا لە خوێندکارەکە دەکەن کە ٦،٥ لە تاقیکردنەوەی ئایڵتس یان هاوتاکەی بەلایەنی کەمەوە لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی توانستی زمانی ئینگلیزیدا بەدەستبهێنێت


ئەو خوێندکارەی کە کاندید دەکرێت بۆ سکۆلەرشیپەکە دەبێت بە جددییەکی ڕەها کار بکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای لە چوار کارامەیی بنەڕەتیدا کە بریتین لە گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین


خوێندکاری پاڵێوراو مافی سکۆلەرشیپەکەی لەدەست دەدات ئەگەر لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خویندنی باڵا لە لایەک و خودی خوێندکار لە لایەکی ترەوە، نەتوانن بە پێی پسپۆڕی ئەکادیمییەکەی لە زانکۆکانی دەرەوە لە ماوەی ٢ ساڵ قبولی ئەکادیمی بەدەستبهێنن، ئەو ماوەیەش لە بەرواری کاندیدکردنی خوێندکارەکە بۆ سکۆلەرشیپەکە دەستپێدەکات، تەنانەت ئەگەر مەرجی زمانی ئینگلیزیشی بەجێبهێنێت 


پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپەکان بۆ لیژنەی باڵا لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیەوە ئەنجام دەدرێت

سەردانی لاپەڕەی پەیوەندی بکە


info@hcediraq.org : لە ڕێگەی ئیمەیڵی لیژنەکە پرسیار بکە



ماوەی پێشکەشکردن: ١٥ ی ئاب -تا- ١٥ ی ئەیلول ٢٠٢٣


بۆ پێشکەشکردن، تکایە کلیک لێرە بکە



وەرگێڕانی: د. ئە. ڕاستی دڵشاد




لینکی زانیاریەکان بە عەرەبی

 https://hced.ur.gov.iq/terms-and-conditions