شازادەیەک خزمەتکارێکی هەبوو. ڕۆژێک خێزانی شازادە چووە دەرەوە بۆ ناو باخ، بینی خزمەتکارەکە دانیشتووە و دەگریا. پێی گوت: چیت لێهاتووە؟ خزمەتکار وتی: من دەرکرام! ژنەکە پێی گوت: بۆچی؟ وتی: لە کاتێکدا کە کارم دەکرد، دەفرێکی شووشەم لەدەست شکا. ژنەکەش پێی گوت: لەگەڵم وەرە بۆ لای هاوسەرم.
پێکەوە ڕۆیشتن و کە گەیشتن، شازادە بە خزمەتکارەکەی گوت: بۆچی گەڕایتەوە؟
ژنەکە وتی: من گەڕاندیتمەوە!
شازادە بەتوڕەییەوە بە ژنەکەی گوت تۆ حەقت چیە لەسەری؟
ژنەکە پێی گوت: ئەمە ناعەدالەتییە! شازادە پێی وت: مەعنای ئەوەیە من زاڵمم، دەی کەواتە بەمەرجێک ئەو خزمەتکارە دەگەڕێتەوە کە تۆ بچیتەوە ماڵی باوکت. ژنەکەش ڕازی بوو. شازادە پێی گوت: ئەوەی بەنرخترینە بۆت لەگەڵ خۆت بیبە و سبەی لێرە نەتبینم.
کاتێک شەو هات، ژنەکە مادەی هۆشبەری بە شازادە دا و لەگەڵ خۆی بردی بۆ لای ماڵی باوکی. شازادە بەیانی کە لە خەو هەڵسا، خۆی لە ماڵی خەزوری بینیەوە و وتی؛ من بۆ لێرەم و کێ منی هێناوەتە ئێرە؟ ژنەکەی هاتە لای و وتی: من تۆم هێنایە ئێرە.
شازادە گوتی: بۆچی؟
ژنەکە: پێتگوتم بەنرخترین شت کە لە ماڵ هەیە بیبە، تۆش بەنرخترینی ماڵەکە بووی. شازادە زەردەخەنەی کرد و گوتی: با بچینەوە ماڵەوە 😂
ماڵی زیرەکی وێران بێت! ئەگەر لای خۆمان بوایە، ژنەکە ئاڵتون و بۆن و جل و بەرگی دەبرد و هەڵدەهات، بەبێ مۆبایل ئیعدام بکرابوایە ماڵی جێ نەدەهێشت 😂
in Posts