یەکێک لەشتە قێزەوەنەکانی ئەکادیمیا، نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە زۆر جێگەی تر، دزینی ئەرک و ماندووبونی خوێندکارە لە پرۆژەی کۆتایی ساڵ لە بەکالوریۆس ، کاندیدانیش لە تێزی ماستەر و دکتۆرا
سەرپەرشتیکار، ٩٠ تا ١٠٠٪ی ئەرکی ئەوان دەدزێت یان سودمەند دەبێت لێی و بەناوی ئەوان موچە و مخصصات وەردەگری و لەسەر حسابی ئەوانیش پلەی ئەکادیمی دەباتە سەر. مامۆستای زانکۆ هەیە لەیەک کاتدا ساڵی ١٠ خوێندکاری ئەوهای هەیە. ئەگەر یەکی توێژینەوەک یان زیاتر بڵاوبکەنەوە، خۆی پێبادەدات و دەڵێ ئەوەندە بڵاوکراوەی زانستیم هەبوو ئەمساڵ. ناخۆشیەکەشی ئەوەیە کەوا مەرجە ناوی سەرپەرشتیکاری تێدابێت. بەدەر لەوەی ئایا ئەو ڕۆڵی هەبووە یان نا
وەڵاهی حەقی خۆیەتی کەناوی لە توێژینەوە بێت ئەگەر ڕۆڵی هەبێت و بەدەستی خۆی کاری کردبێت. بەڵام بێی سود لە گێلی سیستەم و ناچاری خوێندکار/کاندید وەربگریت بۆ ئەوەی لەسەرشانی ئەوان خۆت بکەیتە پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر، عەیبە
دڵنیام زۆرێک لە ئێوە توشی ئەو حالەتە هاتوون و بەناچاری بێدەنگ بوویتن. کاتی ئەوە نیە هەندێک ئازاتربن و ڕاشکاوانە بڵێن: بەسە
بەس بازرگانی بە فیکر و ماندوبوون و شەونخونی ئێمە بکەن! بەس ئێمەوە بکەنە پەیژە و بەسەرشانمان سەرکەون بۆ بەرزترین ئاستی ئەکادیمی