ئایا من دزم؟

خوێندکارێکی زەمالاتی پزیشکی سودانی لە ئێرلەندا دەگێرێتەوە: لە کاتێکدا کە لە نێوان کۆلێژ و شوقەکەم دەڕۆیشتم، زۆربەی رۆژەکان بەلای دوکانێکی خواردن و خواردنەوەدا تێدەپەڕیم کە ژنێک خاوەنداریەتی دەکرد. زۆرجار کاکاوم لێ دەکڕی بە نرخی ١٨ پێنس و دەچوومە ماڵەوە.


رۆژێکیان بینیم ڕەفەیەکی تری بۆ هەمان جۆری کاکاو داناوە کە نرخەکەی لەسەر نووسراوە: ٢٠ پێنس.


سەرم سوڕما و لێم پرسی: ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو دوو جۆرەدا؟


وتی: نەخێر، هەمان جۆر و هەمان کوالیتی!


بۆیە وتم چیرۆکی ئەوە چییە؟!!!


بۆچی نرخی کاکاو لەسەر ڕەفەی یەکەم بە ١٨ و لەسەر ڕەفەکەی تر بە ٢٠؟


وتی: لەم دواییانە لە نەیجیریا کێشە ڕوویدا کە کاکاومان بۆ هەناردە دەکات لەبەر ئەوە وەجبە نوێیەکە کەمێک گرانتر لەسەرمان وەستا. نرخی کاکاو بەرزبووەوە، ئێمەش ئەوە لە وەجبەی نوێیە بە ٢٠ پێنس دەیفرۆشین، کۆنەکەش بە ١٨


پێم گوت کەس هەیە کاکاوی ٢٠ پێنسی بکڕێت و لەکاتێکدا هەمان جۆر بە ١٨ بێت؟


ژنەکە وتی: بەڵێ، من ئەوە دەزانم.


پێم گوت: تێکەڵیان بکە و بەهەمان نرخی نوێ بیفرۆشە، ٢٠ پێنس، کەس ناتوانێت جیاوازییان بکات.🤔🤔🤔


بە گوێمدا چرپەی کرد و وتی: تۆ دزیت؟؟؟؟


من سەرم سوڕما لەوەی کە ئەو قسەی کرد و ڕۆیشتم؛ پرسیاری ئەو ژنە هێشتا لە گوێمدا دەزرینگێتەوە... ئایا من دزم؟!! ئەو پرسیارە حەقیقەتی رەوشتی خۆمانی بۆ دەرخستم.


دکتۆری لانەوازان و دکتۆرەکانی لانەبازان