ئاگاداری سیندرۆمی مراوی بن

بیر لە ژن و مێردێک بکەوە ماڵ دەردەچن و دەچنە فامیلی مۆڵ. مێردەکە لە ژنەکەی توڕە دەبێت کە درەنگ خۆی ئامادە دەکات. بە مشتومڕ و دەمەقاڵی دێنە دەرەوە.


لەسەر شەقامی ١٠٠ ماتری قەرەباڵغی هاتوچۆ هەیە. پیاوەکە لە لایەک هاوار دەکاتە سەر ئەو شۆفێرانەی کە سەرپیچی دەکەن و حساب بۆ کەس ناکەن و هەر جوێن دەدات، لە لایەکی دیکەشەوە ژنەکەشی بە هۆکاری کەوتنە ناو ئەو قەرەباڵغیە دەزانێت.


ناتوانن شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بدۆزنەوە، بۆ ماوەی بیست خولەک بەدەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوە و دەمارگیری کابرا دەفڕی و حەماوەی فولە.


هەفتەکە پیاوەکە باسی خوۆشترین خواردنگە دەکات لەوێ و ٢٠ خولەکیش چاوەرێن خواردن بێت. زرم ژنەکە خواردنەکەی بەدڵ نیە. چەور و پیس و بۆن ناخۆش. دەگەرێنەوە ناو سەیارە و ژنەکە دەڵێت کە خواردنگەیەکی خراپی هەڵبژاردووە. بە دەمەقاڵی دەگەڕێنەوە ماڵەوە.


ئێستا با بچینە سەر سۆشیال میدیا.


ئێستا بیهێنە بەرچاوت کە تۆ سینگلی و هاوڕێی ئەم ژن و مێردەی. لە ماڵەوە بە ئارامییەوە دانیشتووی، دڵ خۆش و لێو بەخەندە.


لەم نێوەندەدا وێنەی هاوڕێکەت لە ئینستاگرام دەردەکەوێت. دوو ڕووخساری زەردەخەنەکار، پاکەتێکی گەورەی پۆپکۆرن لەبەردەمیان، پۆستەری خواردنگە راقیەکە لە باکگراوندەکە.


لە خوارەوەی وێنەکە نوسراوە: ئێوارەیەکی جوانی بەهار، خواردنێکی نایاب، پۆپکۆرنێکی بە تام لەگەڵ جەرگی جەرگم، هەموو ژیانم.


هەروەها لە کۆتایی ڕستەکەدا دڵێک هەیە. بەبیجامەی بازەوە هەست بە دڵتەنگی دەکەیت. خەڵک چەندە دڵیان خۆشە! منیش داماو و سینگڵ.


ئەمە وەهمی سۆشیال میدیایە. هەمووان لەسەر پێگەیەکی هەرگیز کۆتایی نەهاتوو پۆز لێ دەدەن. هەموو بینەرانی پۆستەکە بەشداری ئەم یارییە گەورەیەی خۆ بەراوردکردن دەکەن.


تەنها ئاگاداری ئەوەن. هەوڵی گەورە دەدرێت بۆ ئەوەی لە سۆشیال میدیادا دڵخۆش دەرکەوین. بەڵام تۆ ئەو عەزابەی هەوڵدان نابینی.


توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد کە لەم بابەتە دەکۆڵنەوە، چەمکێکیان بۆ ئەم بارودۆخانە پەرەپێداوە؛ “سیندرۆمی مراوی”. مراویەکان بە هێمنی و بە ئارامییەوە بەسەر دەریاچەکەدا مەلە دەکەن وەک ئەوەی هیچ هەوڵێک نەدەن. پێیەکانیان کە لە ژێر دەریاچەکەدایە، وەک ئامێرێک کاردەکەن کە لە دەرەوە نابینرێت.


دڵنیابن بکە ئەگەر ئەو بەشانەی کە لە ژێر ئاودان لە سۆشیال میدیا لەسەر شاشە دیار بوایە کەس دڵتەنگ نەدەبوو.


کارکردن لە تەنیایی