بەپێی بارەسەرەتایەکانی مانگی ئابی ئەمساڵ، داوا دەکەم کەوا حکومەت بەسەرجەم خەڵک و جوتیارانی کوردستان ڕابگەیەنێت کەوا |نەکەن گەنم و جۆ لەمانگی ١٠ و ١١ بچێنن!|. بەداخەوە، پێدەچیت ئێلنینۆ کاریگەری هەرمابێت و پایزی ٢٠٢٥ زۆر وشک بێت و باران لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦یش لەژێر ڕێژەی ناوەندی خۆی بێت.
پار ئەوکاتانە پۆستمان کرد و خەڵکێکی کەم گوێی پێدا. دەرەنجام، زیانێکی زۆر بە جوتیارانی کوردستان کەوت. دەبێت ئیکسترا گێل و گەمژەبین ئەگەر لێگەڕێین هەمان سینارۆیی پار دووبارەببێتەوە.
سەیری ناوەندی پێشبینیەکان بکەن!
زەرد و قاوەیی مانای ئەوەیە کە باران بارین کەمترە لە ڕێژەی ئاسایی. سەوز و شین مانای ئەوەیە کە زیاترە لە ڕێژەی ئاسایی. سپی مانای نەکەمتر و نە زیاترە.
تێبینی: زستانی ئەمساڵ گەرمتر دەبێت لە زستانی نۆرماڵ. بۆیە، پێی ناوێت پەلەپەلی کڕینی نەوتی سپی بکەن.
لینکی پۆستەکە لە لینکدئین:
https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7362058206983921664/