ئەوانەی کە حەز بە میوزیک و هۆنراوەی عەرەبی دەکەن بە دڵنیایەوە گوێیان لە گۆرانی (قل للملیحة) بووە. لە سەردەمی ئەمەویەکاندا بازرگانێکی قوماشی عێراقی لە شاری مەدینە لەچک/سرکەیی (بۆ داپۆشینی سەر و بەشی سەرەوەی لەش) بە ژنان دەفرۆشت (١٣٦٣ ساڵ بۆ ١٢٧٥ ساڵ پێش ئێستا) . هەموو لەچکەکانی خۆی فرۆشت جگە لە ڕەشەکان نەبێت کە ژمارەیەکی زۆر بوون. ئەمەش بەو مانایە بوو کە پیاوەکە زیانێکی گەورەی بەرکەوت
بازرگانەکە چاوی بە شاعیری ناودار ڕەبیعەی کوڕی ئەمیر ئەلتەمیمی ناسراوە بە مسکین الدارمی کەوت و داوای لێکرد شیعرێک لەسەر لەچکی ڕەش بنووسێت بۆ ئەوەی ژنان هان بدات بۆ کڕینی ئەو لەچکە ڕەشانەی کە کەڵەکەیان کردبوو
دوای چەند ڕۆژێک شاعیر هۆنراوەیەکی بۆ هێنا
قل للمليحة في الخمار الأسود
شاعیرەکە ڕووی لە کچێکی شۆخە کە لەچکێکی ڕەشی لەسەرە
ماذا فعلت ردي بناسك متعبد؟
دەپرسێ شۆخی بە لەچکی ڕەشەوە چ لە کەسێکی ئیمانداری پاک دەکات؟
قد كان شمر للصلاة إزاره
وەسفی حالەتی ئەو کەسە دەکات پێش ئەوەی ئەو کچە شۆخە ببینێت کە خۆی ئامادەکردبوو بۆ نوێژ و خوداپەرستی
حتى قعدت له بباب المسجد
وای لەو کەسە ئیماندارە کرد لەبەردەرگای مزگەوت ڕابوەستێت و دەروونی بشڵەژێت
ردي عليه صلاته وصيامه
نوێژ و ڕۆژووەکانی بۆ بگەڕێنەوە
لا تقتليه بحق دين محمدِ
تو ڕاستی دینی محمد مەیکوژە
پاشان بازرگانەکە ئەو هۆنراوەی دا بە گۆرانیبێژێک تا بیکاتە گۆرانی. گۆرانییەکە لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەوە. زۆربەی ژنان پەلەیان کرد بۆ کڕینی لەچکە ڕەشەکان تا لەبازاڕ نەما 😂 ئەو گۆرانیە، ئەو هۆنراوە، ئەو ڕەنگی لەچکە تا ئەمڕۆش کاریگەری خۆی هەیە. ئەوەیە بەبازاڕکردن. وانیە؟! 😆