وانەیەکی یابانی

 لە یاری کورسی، ٩ کورسی بۆ ١٠ منداڵ دەهێنن و بە منداڵەکان دەڵێن براوە ئەو کەسەیە کە بێ کورسی نەمێنێتەوە و هەرکەسێک بەبێ کورسی بمێنێتەوە دۆڕاوە. پاشان هەر جارێک کە ژمارەی کورسییەکان کەم دەکەنەوە، منداڵێک دەدۆڕێت تا لە کۆتایدا منداڵێک دەمێنێتەوە و بە براوە ڕادەگەیەنرێت.


منداڵ فێری کولتوورێک دەبێت: من و خۆم، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بم، دەبێت ئەوانی دیکە دەربکەم.


لە باخچەکانی ساوایانی ژاپۆنیش یاری کورسی دەکەن، وە ٩ کورسی بۆ ١٠ منداڵیش دەهێنن، جیاوازییەکە ئەوەیە کە بە منداڵەکان دەڵێن ژمارەکەتان لە کورسییەکان زیاترە... بۆیە ئەگەر یەکێکتان بەبێ کورسی بمێنێتەوە، هەمووان دۆڕاون. بۆیە هەموو منداڵەکان هەوڵدەدەن یەکتر لە باوەش بگرن بۆ ئەوەی هەر ١٠ منداڵ لەسەر ٩ کورسی دابنیشن. دواتر ژمارەی کورسییەکان یەک بە یەک کەم دەکەنەوە، لە هەمان کاتدا ئەو یاسایە دەپارێزن کە دەبێت پەیڕەوی بکەن؛ نابێت کەس بێ کورسی بمێنێتەوە، ئەگینا هەمووان بە دۆڕاو هەژماردەکرێن.


منداڵ فێری کلتورێک دەبێت: من سەرکەوتوو نابم کاتێک یارمەتی کەسانی تر نەدەم لەگەڵم سەرکەون.


چیرۆکی ڕاستەقینەی سارا کڕیۆ