وێنەیەک کە لەلایەن فرۆشیارێکی گەڕۆکی سەر شەقامەکانەوە گیراوە. فرۆشیارەکە دەڵێت:
ئەم سەگە دانیشتبوو سەیری ئەو کڕیارانەی دەکرد کە خواردنیان لێ دەکڕیم و لە بەرامبەردا پارەی کاغەزیان پێدەدام. هێندەی پێنەچوو گەڵایەکی لە درەختەکەی نزیکم هێنا و بەچاوێکی پاڕانەوە سەیری کردم. چاوەڕێی ئەوە بوو کە وەک ئەوان خواردنم لێبکڕێت منیش خواردنی پێشکەش بکەم. نەمتوانی دڵی بشکێنم و خواردنەکەی پێ نەفرۆشم