پارەی هەرزان

لە گوندێکی بچووکدا پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو مانگانە بڕە پارەیەکی دەدا بە یەکێک لە هەژارەکانی گوندەکە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە دابینکردنی خەرجییەکانی ژیانی


هەژارەکە مانگانە بەبێ پچڕان یەک ملیۆن دیناری وەردەگرت.


ڕۆژێک، پیاوە دەوڵەمەندەکە تەنها ٨٠٠ هەزاری بە هەژارەکە دا. هەژارەکە پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی، بەڵام بڕیاریدا ٨٠٠ هەزار باشترە لە هیچ، سوپاسی پیاوەکەی کرد و ڕۆشت.


دوای مانگێک پیاوە دەوڵەمەندەکە تەنها ٦٠٠ هەزاری بە هەژارەکە دا. هەژارەکە سەری لێ شێوا، بەڵام ئەو بڕە پارەکەی قبوڵ کرد و سوپاسی کابرای کرد.


کاتێک مانگی دواتر هات، پیاوە دەوڵەمەندەکە تەنها ٤٠٠ هەزاری بە هەژارەکە دا. ئەمجارە هەژارەکە نەیتوانی بێدەنگ بێت و لە کابرای پرسی بۆچی مانگ بە مانگ بڕە پارەکە کەم دەبێتەوە؟


پیاوە دەوڵەمەندەکە لە وەڵامدا وتی: سەرەتا کارەکەم گەشەی دەسەند و دەمتوانی بە بەخشندەیی یارمەتیت بدەم. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا تووشی هەندێک کێشەی دارایی بووم، دەستم کرد بە بژێوی خێزانێکی گەورە و خەرجییەکانم زیادیان کرد، بۆیە ناچار بووم ئەو بڕە پارەیەی کە پێت دەدەم کەم بکەمەوە”.


پیاوە هەژارەکە پرسی: چەند منداڵت هەیە؟


کابرا لە وەڵامدا وتی: پێنج منداڵم هەیە.


پیاوە هەژارەکە وتی: هیوادارم پلانت نەبێت لەسەر حیسابی من منداڵی زیاتران ببێت!”


هەندێ جار خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە ئەو چاکەیەی تۆ ئەنجامی دەدەیت مافی بەدەست هێنراوی خۆیانە و لێپرسینەوەت لێدەکەن. ئەگەر واز لە ئەنجامدانی ئەو کارە بهێنیت، لە چاوی ئەواندا لە ئەنجامدەرێکی چاکەکارێکەوە دەگەڕێیتەوە سەر تاوانبارێک.


لە کوردستانیش خەڵکێک هەن مانگانە بەو شیوەیە و بەتایبەت لە رەمەزان پارەیەکی زۆر دەکەن خێر. ئەو جۆرە لە خێرکردن پێی دەلێن "پارەی هەرزان". لەبڕی ئەوەی پارەکەی بەو سوک و ئاسانیە بدەیتە هەژارێک کە دەزانی دەتوانێت کاربکات، هۆکارێک بۆ راهێنانی لەسەر پەیداکردنی پارەی بخە بەردەست زۆر خێرترە لەو شیوە لە خێرکردن.


لەسەر شکاندنەوە