پەروەردەی دروست

گەنجێک لە کۆمپانیایەکی گەورە داوای کارێکی کرد، دوای سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەمدا، ڕەوانەی لای بەڕێوەبەر کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی.


دوای ئەوەی بەڕێوبەر لە سیڤیە باشەکەی ئاگادار کردەوە، بەڕێوەبەرەکە لێی پرسی: سکۆلەرشیپت وەرگرت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەت؟


- گەنجەکە وتی: نەخێر!


- بەڕێوەبەر: باوکت تێچووی خوێندنی تۆی داپۆشی؟


 گەنجەکە: بەڵێ.


- بەڕێوەبەر: کاری باوکت چییە؟


- گەنجێک: باوکم وەرشەی دارتاشی هەیە.


-پاشان بەڕێوەبەرەکە داوای لە گەنجەکە کرد دەستەکانی ببینێت، بەڵام ناسک و نەرم بوون.


جارێکی تر لێی پرسی: هەرگیز یارمەتی باوکتت داوە تەنانەت بۆ جارێکیش؟


- گەنجەکە: نەخێر!


هەمیشە هانی دەدام لە خوێندندا سەرکەوتوو بم، هەرگیز داوای یارمەتی لەمن نەدەکرد.


= پاشان بەرێوەبەر پێی وت: 'شتێکت لێ داوادەکەم، کە ئەمڕۆ گەرایتەوە ماڵەوە، دەستی باوکت بشۆ، و سبەی وەرەوە تا بتوانین بەردەوام بین لە گفتوگۆکەمان.'


گەنجەکە گەڕایەوە ماڵەوە و چاوەڕێی کرد تا باوکی لە کارەکەی گەڕایەوە، هاوکاری کرد بۆ گۆڕینی جلەکانی، پاشان داوای لێکرد دەستەکانی بۆ بشوات، باوکی زۆر سەری سوڕما و ڕەتیکردەوە!


دوای داواکاری زۆر، ڕازی بوو.


گەنجەکە بۆ یەکەمجار تێگەیشت کە دەستەکانی باوکی چەندە زبرن، و ئەوەندە پەڵە و برین داپۆشراون، کە بەزەحمەت دەیتوانی بیانجوڵێنێت!


گەنجەکە زۆر سەری سوڕما و ئەو ڕۆژە زۆر هەستی بە دڵتەنگی کرد بۆ باوکی.


دوای ئەوەی دەستەکانی باوکی پاک کردەوە، چوو بۆ وۆرکشۆپەکە و سەرلەنوێ ڕێکی خستەوە.


بەیانیەکەی دیکە گەنجەکە چووە لای کۆمپانیاکە و جارێکی دیکە چاوی بە بەڕێوەبەرەکە کەوتەوە، بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە لە چاوەکانیدا.


بەڕێوەبەرەکە لێی پرسی: پێم بڵێ چی لە ئەزموونی دوێنێ فێربوو؟


= گەنجەکە: فێری قەدرزانی بووم، پێشتر بێ ئاگا بووم لە ڕادەی قوربانیدانی باوکم، بەبێ ئەو نەدەگەیشتم بەم ئاستە و ئەم پێگەیە!


یارمەتیدانی دوێنێ وای لێکردم بزانم کە کارەکەی چەندە قورسە، هەروەها ئاشکرایکرد کە چەندە کەمتەرخەم بووم، من کەسێکی لووتبەرز و بێباک بووم.


-بەڕێوەبەر: ئەمە ڕێک ئەوەیە کە من لە ستافەکەمدا بەدوایدا دەگەڕێم، دەمەوێت کەسانێک دابمەزرێنم کە قەدری ئەو هەوڵانەی کەسانی تر دەزانن، پێویستم بە کەسانێکە کە ئاگاداری ئازارەکانی کەسانی تر بن نەک کەسانێک کە پارە و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان وەک تۆ!


وانە: دەتوانیت ئەوەی لە جیهاندا هەیە بۆ منداڵەکانت بەرجەستە بکەیت: ماڵێکی گەرم، ژەمێکی باش، پەروەردەیەکی نایاب و هتد. بەڵام کاتێک پێویستت بە پاککردنەوەی ماڵ یان کۆگایەک بوو یان پێویستت بە بۆیاخکردنی ژوورێک بوو، نایاندۆزیتەوە یان درێغی دەکەیت لە بەشداریکردنیان بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن، وایان لێدەکات خوویان بە پشتبەستن بە تۆ بگرن، ئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە. تۆ هەتاکو سەر بۆ وان نامێنیت.


زۆر درەنگ بوو