نەکەی سوکایەتی بە کەسانی لەخۆت گەورەتر بکەیت

پاڕیزەرێکی گەنجی بەناوبانگی خاوەن بڕوانامەی دکتۆڕا و پرۆفیسۆر لەزانکۆ ڕۆژێکیان دەچێتە ڕاو. خۆی دەپێچێتەوە و تابڕی لەشانی دەکات و بەڕێدەکەوێت. دەگاتە دەم زێ و زرم پۆڕێک دەفڕێ و لە ئاسمان ڕاوی دەکات. پۆڕەکە دەکەوێتە باخی مام حاجیەکی نەخوێندەواری بەتەمەن.


ڕادەکات و دەچێتە ناو باخی مام حاجی بۆ ئەوەی پۆڕەکە هەڵگرێتەوە. مام حاجی دەیبینی و پێی دەڵێت: "ها گەنجۆ، چ دەکەی؟ ئەو پۆڕە هی خۆمە چونکە کەوتۆتە ناو باخی من. هەر شتێکیش لەباخی من بێت، هەر هی منە!!


پارێزەرە گەنجەکە بە مام حاجی دەڵێت: دیارە من ناناسی!! من بەناوبانگترین پارێزەرم و پڕۆفیسۆرم لەزانکۆ. لێم گەڕێ با بیبەم تا ئازارێکت پێ نەگەیشتووە!


مام حاجی یەکسەر تێدەگات ئەو پارێزەرە زۆر لەخۆبایە و پێویستی بەوانەیەکە لە ژیان، بە هێمنی پێی دەڵێت:


"زۆر باشە، دەبێت هەر لێرە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین. من ٣ شەق لەتۆ هەڵدەدەم و دواتر تۆ ٣ شەق لەمن هەڵدە. بەردەوام دەبین لە جەولەی ٣ شەقی و ئەوەی کەوت، ئەو دەدۆڕێت پۆڕەکە دەبێتە نسیبی کەسی براوە."


پارێزەری گەنج و لەخۆبایی سەیری مام حاجی دەکات کە لەتەمەنی باوکیەتی و هەر هێزی یەک جەولەی ٣ شەقی هەیە و پێی دەڵێت:


"دڵنیای؟!!"


مام حاجیش دەڵێت "بەڵێ بەڵام دەبێت من دەست پێبکەم ئەوجا تۆ!!"


پارێزەر، دڵنیایە کە دەیباتەوە و بەخۆشحاڵیەوە قبوڵی دەکات.


شەقی یەکەم: مام حاجی هەتا دەگرێت شەقێک لە سگی دەدات و هاواری لێ هەڵدەستێنێت!!


شەقی دووەم: پێی دەڵێت بابڕۆین بۆ نزیک ئەو گۆلە قوراوە و داوەرەوە کوڕم، لە پشتەوە ئەوجارەی هەتا دەگرێت شەقێکی تری لێ دەدات و دەماودەم دەیخات و سەرو دەموچاوی لە قوڕ وەردەدات.


شەقی سێیەم: شەقی ژێر قایشی پانتۆڵی کاکی پرۆفیسۆرە. هەر ئەوەتا ق*ڕی ناکات.


پارێزەر بە شەلەشەل هەڵدەستەوە و ڕوو لە مام حاجی دەکات کە سڕەی ئەوەیە لێی بدات!! مام حاجیش بە هێمنی پێی دەڵێت: "من دەستبەردار بووم، پۆڕەکە ببە و نەتبینمەوە!! ئەگەرنا خۆ لەناو باخی خۆشم لێم نادەی!"


پەندی ئەو چیرۆکە: نەکەی بەسوکی سەیری کەسێک بکەی کە ڕۆژێک لە خۆت گەورەترە لە ژیان.

لینکی پۆستەکە لە لینکدئین:

 https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7331650068812333056/

پێناسی خۆشترین ژیان