نەهامەتی لەدەستدان

ئەمرۆ بە سوتفە ڕیگەم کەوتە قەبرستانی دەروێش خدر لەکۆیە. مامۆستایەکی نزیک تەمەنی ٦٠ ساڵیم بەجلی کوردی بینی. لەتەنیشت قەبرێکی مەڕمەڕی تازە دانیشتبوو بە هێمنی. لەسەر کێلی قەبرەکە ناوێک بەجوانی نەخشینرابوو. لەگەڵ بەرواری لەدایک بوون و کۆچکردنی. کۆی تەمەنی نەدەگەیشتە ٥٢ ساڵ. لە مامۆستا نزیک بومەوە و دوای سڵاو، گوتم گوڵستانی کۆچکردوو چی تۆیە؟ خوشکتە یان خێزانت؟


وتی خێزانم!


لەخۆیەوە دەستی بەقسەکردن کرد:


لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا دەستگیرانم بوو. لەو ماوەی کە دەستگیرانم بوو بەڵێنەکان زۆربوون. خەونم بەو ڕۆژەوە دەبینی کە دەیگوازمەوە. لەتەمەنی ٢٤ ساڵی گواستمەوە. هەمیشە لە خەودا دەمبینی کە پێکەوە پیر دەبین. دەستی لەسەر لیواری قەبرە دانا و وتی، بەڵام چ بکەین؟! بە دەستی خۆم ناشتم. دوا هەناسەی لە پەنجاو و دوو ساڵیدا نەدا. جێی هێشتم و ڕۆیشت بۆ بەهەشت. جێی هێشتم تا بە تەنیا پیر بم. ئەوە ئەگەر ئێستا بەحساب بژیم.


تامی هەژاری و دەوڵەمەندیمان کرد. تاڵ و شیرینمان تام کرد. و لەکاتی گرانیەکەی ١٩٩٢-١٩٩٦ سەبر و زەردەخەنەی هەبوو و هەرچەندە توشی زەردوویەکی ترسناک هاتبوو لەکەم شەکری. هەمیشە بەبیری دەهێنامەوە کەوا ئەو ڕۆژانە نابێت لەبیر بکەین. ئەوکاتی بارودۆخمان باشتر بوو، زاهید بوو و داوای هیچی نەدەکرد. جگە لەسەلامەتی من و منداڵەکانی هیچی لە دونیا نەدەویست. من لە ڕێگەی ئەوەوە دنیام دەبینی. هەمیشە بەیەکەوە بووین. هەموو بەیانیەک تامنداڵەکان هەلدەستان لەخەو نزیکەی نیو کاتژمێر پیکەوە قسەمان دەکرد.


ئاهێک و ساتێکی كش تیکەڵ بەدەنگی سۆفیلکەکانی قەبرستان.


خۆشەویستی ئەو تێکەڵ بوو لەگەڵ خوێنم. بەژیانم بەبیرم دانەدەهات چاو ببڕمە هیچ ئافرەتێکی تر یان بەجۆرێکی تر سەیریان بکەم. ئەو چرای ماڵی من بوو. هەرگیز بەناوی خۆی بانگم نەدەکرد. هەرگیز لە یەک ڕۆژدا دەمەقاڵیەکی بچوکیشمان بەیەکەوە نەبوو. و هیچ تەخسیری نەدەکرد لە دڵخۆشکردنی من و منداڵەکان. ١٠٠٠ جار گەردەنت خۆش و ئازا بێت.


بەدەنگێکی نوساوی کز دوا وشەی کە وتی ئەوە بوو: اشهد ان لاالە الا اللە. وە کاتێک پێم گوت: گوێم لێت نییە، چەند جارێک دووبارەی کردەوە. پاشان زەردەخەنەی کرد و پەنجەی شەهادەی بەرزکردەوە. زەردەخەنەیەکی ماندوو و پڕ حەسرەتی کرد و ئیشارەتی بۆ کردم کە لێی نزیک ببمەوە، بۆیە نزیک بووەوە، بە گوێمدا چرپەی کرد: دڵتەنگ مەبە، من باشم. ئینجا وتی: ئاگات لەمنداڵەکان بێت! دوای ئەوە هیچی نەگوت..!! بەجێی هێشتم!


تێبینی: "گوڵستان" ناوێکی خواستراوە لەبەر تایبەتمەندی مردووەکە.


پەروەردەی دروست