مێردەکەی نواندنی دەکرد

دوای دوو ڕۆژ لە ئاهەنگی گواستنەوە، هودا لەسەر جێگا دانیشت و چەناگەی لەسەر ئەژنۆی دانابوو، بە قووڵی بیری دەکردەوە. نیگاکانی لەسەر کەمالی هاوسەری بوو کە هێشتا خەوتبوو.


تێبینی کرد کەمال خەنافسی گەشەی کردووە، وەک چەقۆکێشە مەکسیکییەکان دەردەکەوێت. ئەو ئەو کاوێژەی دەکرد کە زۆرێک لە مرۆڤە خەوتووەکان دەیکەن. چاوەکان لایەکی نیمچەکراوە و لاکەی تر پاچراو بە بالیفەکە. سنگی وەک پەمپێک بەرز دەبێتەوە و دادەبەزێت. پرخەی خڕخڕ لێیەوە دەردەچێت. هەروەها تێبینی کرد کە پەنجەی گەورەی پێی زۆر گەورەیە و لەگەڵ باقی پەنجەکانی قاچیدا ناگونجێت.


دوای ماوەیەکی کەم لە خەو هەڵسا و لەسەر لێواری جێگاکە دانیشت و دەستی کرد بە کارێکی ناوازە، ئەویش قژی دەخوراند، پاشان چەناگە و مل و پشتی دەخوراند. ئەو دەنگە بێزارکەرەی لێدەردەچوو: ئم ئع ئح .. ئم ئع ئح. هەستا و چووە حەمام! لە کاتی دەستگیرانداریدا نەیبینیبوو بچێتە حەمام و ئەمەش بەلای ئەوەوە کارێکی تەواو ناڕۆمانسی بوو. دوای چەند خولەکێک گوێی لە دەنگی شۆرەشۆری ئاو بوو و دەرگاکە کرایەوە. لەوێ بوو، لەبەردەم ئاوێنەی حەمامەکەدا وەستابوو و کرێمی لەسەر چەناگەی بوو دەستی کرد بە ڕیش تاشین لەکاتێکدا سەیری هەموو شتێک دەکات کە ڕوودەدات لە پشتیەوە، وەک ئەوەی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.


کە تەواو بوو، وەک دەروێشێکی بودایی، خاولییەکەی بەسەر شانیەوە، هات تا لەسەر مێزی نانی بەیانی دابنیشێت. تەنێک فاسۆلیا و سێ هێلکەی خستە سەر قاپەکە، پاشان دوو نانی دەرهێنا، بیری نەچوو تەنێک پەنیر ببڕێت و بیخاتە سەر لێواری قاپەکە.


- لێرە پیازیش هەیە؟


بەم شێوەیە هودا دانیشت و هەستی بە شۆک کرد. ئەو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم پیاوە نەکردبوو! ئەو ئەو پیاوە نەبوو کە لە کاتی دەستگیرانداریدا دەیناسی. خراپترین شت ئەوە بوو کە بەپاروو لە ناو فاسۆلیاکەدا یاری دەکرد، بە خۆشەویستییەوە سەیری هێلکەکەی کرد، دەیخاتە ناو دەمی. خواردنی ئەم پیاوە پێویستی بە چەند شێفێک هەیە نەک ژن.


بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن بە مست پیازەکە ورد دەکات و چۆن هێلکەکە بە نیوچەوانی دەشکێنێت.. مەحاڵە!! ئەمە دەبێ کابوس بێت!!


کاتێک هودا دوای مانگی هەنگوینی گەڕایەوە ئۆفیس، پرسیارم لەبارەی هاوسەرگیرییەوە لێکرد، ئەویش سەری لەقاند و زەردەخەنەی کرد؛ واتە شتەکان زۆر خراپ بوون.


بە نیگەرانییەوە پێم گوت: 'ئایا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی ماریوانا؟ ئایا هەموو شەوێک قومار لەگەڵ کەسە خراپەکان دەکات و ناچارت دەکات زێڕەکەت بفرۆشیت؟ پێش خەوتن چەند بوتڵ مەی دەخواتەوە؟


سەری لەقاند کە ئەوە هیچ کام لەوانە نییە. بەڵام شتێکی خراپتر هەیە: هاوسەرەکەی بێ ئەتەکێتە و بە هیچ شێوەیەک ڕۆمانسی نییە.


بە سەبرەوە پێم گوت:- کێشەکە ئەوەیە فیلمەکان بیرکردنەوەی تۆیان تێکداوە. ئەوان بەبیجامەی ئوتوکراوەوە لە خەو هەڵدەستن. هەرگیز تەسریحەی پرچیان تێکناچیت. گرنگ نییە چیان بەسەردێت، ئەوان هەمیشە بەڕێزن و قەت لەبیری ناکەن دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی خێزانیان سوار ببێت. چاوەڕێی چی دەکەیت، خەڵک ڕۆژانە یەک دوو سەعات دەمانبینن، بۆیە هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە دەرکەوین. با ڕاشکاوانە قسە بکەین؛ بێگومان ئێمە نواندن دەکەین. لەبەردەم خەڵکدا خۆمان جوان دەکەین، بە درێژایی ڕۆژ بە دەستە گوڵێکەوە دەسوڕێینەوە.


بە دڵەڕاوکێیەوە وتی: 'بیربکەرەوە، تەنها هەفتەیەک بووە و ئەوەندەم دۆزیوەتەوە. دەبێت رۆژگار چ بەدوای خۆیدا بهێنێت؟'!


نوسینی: ئەحمەد خالد تۆفیق


چیرۆکی رۆیشتنی ئەحمەد زویل بۆ ئەمریکا