مەبروکە و بۆتۆکسۆکە

دکتۆری، حاکمی، مامۆستای زانکۆی...هەرشتێکی! پێوەرێکی گرنگی سەرکەوتنت لەژیان ئەوەیە کاتێک دەبیت بە باوک/دایک، منداڵەکانت وا پەروەردە بکەیت کە لەڤیرشنی خۆت و هاوسەرت باشتر بن. ئەگینا مەرتەبەی تۆ وەک وەزیری پەروەردە منداڵێک پەروەردە بکات و نەیگەێنیتە پێناسی کەسێکی صالح تر لەهەمان کاتدا سەرکەوتوتر لەخۆی لەخوار دایکێکی نەخوێندەواری وەک مەبروکە خەفاجیە. مەگەر کێشەیەکی تەندروستی نەبێت. 






  لە ساڵی ١٨٧٩ مەبروکە خەفاجی، جوتیارێکی سادەی میسری خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای کفر الشێخ، لەگەڵ ئیبراهیم عەتا، جوتیارێک وەک خۆی کاری دەکرد، هاوسەرگیری کرد و لەماوەی کەمتر لەساڵیک و بەهۆی بارودۆخی زۆر ئەستەمی ژیان و دەستکورتی بە دووگیانی جیابویەوە. 




مەبروکە لەگەڵ دایکی و براکەیدا دەچێتە ئەسکەندەریە و کوڕەکەی (عەلی ئیبراهیم عەتا) لەدایک دەبێت و بڕیاریدا هەموو هەوڵێک بدات بۆ پەروەردەکردن و گەورەکردنی بە باشترین شێوە.




سەد و یەک هۆکاری هەبوو بۆ ماتەمینی بەختی خۆی، بۆ ئەوەی وەک فێمینیستێکی لای خۆمانی لێبێت، یان وا لە کوڕەکەی بکات بیکات بە شاگردێک لەچایخانەیەک یاخود  کرێکارێک.




بەڵام لەجیاتی کوڕەکەی خۆی لە شەقامەکانی ئەسکەندەریە وەکو پەنیر فرۆش کاری کردووە و کوڕەکەی (عەلی) لە قوتابخانەی میرنشینی ڕاس ئەلتین ناونوس دەکات و دوای ئەوەی قوتابخانەی سەرەتایی بەدەستهێنا، باوکی پەیدا دەبێتەوە و دەچێت بۆ ئەوەی بیبات و بە بڕوانامەی سەرەتایی دامەزرێنێت.




بەڵام (مەبروکە) خەونێکی زۆر گەورەتری هەبوو بۆ عەلی، بۆیە لە سەربانی ماڵەکەیەوە بە دزی بردیە سەربانی جیران و لەگەڵیدا هەڵهات بۆ قاهیرە. لەوێش دەیبات بۆ قوتابخانەی خێدویە لە دەرب الجەمامیز و وەک کارەکەر لەگەڵ بنەماڵەی سەمالوتی کاری دەکرد بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی ژیان و  خوێندنی کوڕەکەی دابین بکات.




عەلی لە خوێندندا سەرکەوتوو بوو و توانی لە ساڵی ١٨٩٧ بچێتە قوتابخانەی پزیشکی و لە ساڵی ١٩٠١ دەرچوو.




دوای ١٥ ساڵ سوڵتان حسێن کامێل نەخۆش کەوت و پزیشکەکان سەریان لێ شێوا لە نەخۆشیەکەی تا زانای بایۆلۆجی دکتۆر عوسمان غالب ناوی دکتۆر عەلی ئیبراهیم پێشنیار کرد بۆ سوڵتان. عەلی توانی سولتان چارەسەر بکات و کارێکی جددی و سەرکەوتووی ئەنجامدا سوڵتان وەک پزیشکی نەشتەرگەری ڕاوێژکاری جەنابی سوڵتان و پزیشکی شەخصی خۆی دەستنیشانی کرد و پلەی بەگی پێبەخشی.




لە ساڵی ١٩٢٢ مەلیک فوئادی یەکەم پلەی پاشای پێبەخشی.




لە ساڵی ١٩٢٩ دکتۆر عەلی پاشا ئیبراهیم وەک یەکەم ڕاگری میسری لە فاکەڵتی پزیشکی لە زانکۆی فوادی یەکەم هەڵبژێردرا.




پاشان بوو بە سەرۆکی زانکۆ




ساڵی 1940 وەک وەزیری تەندروستی دەستبەکاربوو، هەر لەو ساڵەدا عەلی پاشا ئیبراهیم سەندیکای پزیشکانی دامەزراند و بووە یەکەم سەرۆکی سەندیکای پزیشکان لە مێژووی خۆیدا، هەروەها بووەتە ئەندامی پەرلەمانی میسر.




دایکی، جووتیارێکی نەخوێندەواری تەلاقدراوی چارەرەش توانی کوڕەکەی بگەیەنتە لوتکەی سەرکەوتن و رەوشت. تەندروستی کۆمەڵگاکان لە دایکەوە دەست پێدەکات. سڵاو بۆ هەموو دایکێکی وەک مەبروکە. ئەوانەش لەجیاتی گرنگیدان بە عەلیەکانی کوڕیان گرنگی بە فیلەر و بۆتۆکس و مەکربازی مۆدێل و شت لێدەدەن، بەخۆتان دابچنەوە. هێشتا درەنگ نیە. 

نەهامەتی لەدەستدان