لەسەر توڕەیی

لە پەرستگایەکی هیندۆسی ئارامدا مامۆستایەکی ژیر کە بە گورو ناسرابوو بە ئارامی دانیشتبوو. یەکێک لە خوێندکارەکانی کە بە ئاسانی لەهەر شتێک کە بەدڵی نەبوایە توڕەدەبوو، لێی نزیک بووەوە و لێی پرسی: گورو تۆ هەمیشە خۆشەویستی دەدرەوشێنیتەوە و هەرگیز توڕەیی نیشان نادەیت. چۆن هێمنییەکی وا بەدەست دەهێنیت؟ تکایە، نهێنییەکەتم پێبڵی!!'


گورو بە دەربڕینی خەمەوە وەڵامی دایەوە: 'ناتوانم نهێنی خۆمت بۆ باس بکەم، بەڵام دەتوانم نهێنی تۆ ئاشکرا بکەم.' بە سەرسوڕمانەوە خوێندکارەکە یەکسەر هاواری لێ هەستا و وتی: نهێنی من؟ نهێنی من چییە؟


دەنگی گوروەکە هەربەنزمی مابویەوە و وتی: لەدوای حەوت ڕۆژی تر، تۆ دەمریت.


لە هەر کەسێکی ترەوە هاتبێت، ڕەنگە ئەم جۆرە قسانە وەک گاڵتەجاڕییەک ڕەت بکرێتەوە. بەڵام ئەمە قسەی مامۆستایەکی ڕێزدار بوون. خەم و پەژارە لەسەر خوێندکارەکە جێگیر بوو. بە دڵێکی قورسەوە پەرستگاکەی بەجێهێشت.


گۆڕانکارییەک لەناو خوێندکارەکەدا پەرەی سەند. بە میهرەبانییەوە قسەی دەکرد، توڕەییەکەی وردە وردە نەما. بە بیرکردنەوە و نوێژ ڕۆژەکانی بەسەردەبرد. تەنانەت داوای لێخۆشبوونی لەو کەسانە دەکرد کە ستەمی لێکردبوون. دواجار دوا ڕۆژی هەفتەی چارەنووسساز هات. خوێندکارەکە کە قەناعەتی بەو شتە هەبوو کە کاتەکەی نزیک بووەتەوە، بۆ یەک ماڵئاوایی کۆتایی گەڕایەوە بۆ لای گوروەکە.


گوروی بەڕێز: کاتەکەم نزیک بوو لە کۆتایی. تکایە، شەفاعەتێکم بۆ بکە!


گوروەکە بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە وەڵامی دایەوە و وتی: 'شەفاعەتەکانی من هەمیشە لەگەڵت بووە. کوڕی خۆم. پێم بڵێ، ڕۆژانی کۆتاییت چۆن بوو؟ ئایا توڕەیی بیرکردنەوەکانی تۆی هەراسان کردەوە دیسان؟.


خوێندکارەکە کە پڕ بوو لە ئارامییەکی تازە، وەڵامی دایەوە: 'نا گورو! بەو پێوەرەی کە کاتێکی کەمم ماوە، چۆن دەمتوانی بە تووڕەیی بەفیڕۆی بدەم؟ خۆشەویستیم بەسەر هەمووان باراند و داوای لێبوردنم لەهەمووان کرد بۆ کردەوەکانی ڕابردووم.


زەردەخەنەی گورو فراوانتر بوو. 'کوڕی خۆم، ئەوە جەوهەری ئارامیی منە. بە درککردن بەوەی کە دەکرێت ژیان لە هەر ساتێکدا کۆتایی بێت، ڕێنمای خۆم دەکەم کە بە خۆشەویستی مامەڵە لەگەڵ هەمووان بکەم و واز لە توڕەیی بهێنم.


خوێندکارەکە تێگەیشت کە گوروەکەی ترسی لە مردن نیشانداوە تا ئەم وانەی لە ژیان فێر بکات.


جیاوازی نێوان ئەندازیاری کیمیاوی و نەوت