لەسەر ترسناکی فێمینیزم

نوسەر و ڕۆژنامەنوسی بەریتانی (پێترۆنێلا ویات) دەڵێت:


- "فێمینیزم ژنانی تەمەن ناوەڕاستی وەک منی سینگڵ و بێ منداڵ و خەمۆکی بەجێهێشتووە. فێرکراین لەبری هاوسەرگیری، پیشەکەمان لە پێشینە دابنێین. ئێستاش باجی ئەوە دەدەین.


- من سینگڵم، بێ منداڵم و تەنیام. فێمینیزم لە من و نەوەی من شکستی هێناوە.


- لەگەڵ هاورێ فێمینیستەکانم زۆر شتی هاوبەشمان هەیە. هەموومان لە ناوەڕاستی تەمەنی ٥٠ ساڵیداین و ژنانی خاوەن ئاستێکی بەرزین لە خوێندەواری. بەڵام بۆشایییەک لە ژیانماندا هەیە. هەموومان سینگڵ و بێ منداڵین."


لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێک لە فێمینیستەکان، من زۆربەی فێمینیستەکانی ئەو سەردەمە بە هەڵگرانی دروشمێکی ڕەگەزپەرستی دەبینم کە بەشی هەرەزۆری دەرەنجامەکەی دروستکردنی چەندین طەنطە و میسیۆیە لە کۆمەڵگە. بەشێکی زۆرتریان توڕە و بەرهەڵستکار و یاخی دەبینم. بەشێکیشیان وەک ڕێبازێکی هەلپەرستی بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی پۆستی پێ وەربگرن. هەستێکی وا بە پیاوان دەبەخشن کەوا بۆمبێکن لە ڕق و بوغز و جیاخوازی.


ڕاستە یان نا، ئەو بزوتنەوەی فێمینیزمە بەرەو سستی و لاوازیە لەجیهان. نەخشەبێت لە کوردستانیش. بەتایبەت مەبەستم ئەو طەنطە ومیسیۆیانەیە کە پاڵەوانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. ئەوانەی خۆیان بە موسەقەف و مۆدێرنیست پێناسە دەکەن و ئەوەندەی خەریکی نەشتەرگەری ڕوخسار و ستایلی جل و بەرگی خۆیانن ئەوەندە خەریکی ناخیان نین. زۆربەی ئەو تەمسیلیەشیان بۆ ئەویە کە پۆستی پێ وەربگرن. بۆیە دەبێ هەموان ئاگاداری ئەو جۆرانە بن.



سەرچاوە:


١- https://lnkd.in/eTDSe55a

٢- https://lnkd.in/eQUP-ge2

لەسەر دایک و باوکایەتی هەلیکۆپتەر