بەردێک کەوتبووە سەر مارێک، مارەکە هاواری دەکرد بۆ یارمەتی. ژنێک لە دوورەوە هات و ڕزگاری کرد. دوای ڕزگارکردنی، مارەکە پێی وت: سوێندم خواردووە هەرکەسێک یارمەتیم بدات پێوەی بدەم.
ژنەکە وتی: من یارمەتیم دای، چۆن دەتەوێت پێوەم بدەیت؟!" مارەکە لە وەڵامدا وتی: پێوەت دەدەم و هیچ ڕەحمێکت پێ ناکەم، ئەمە سروشتی منە و سروشتیش هەرگیز ناگۆڕێت، گرنگ نییە چی ڕوودەدات.
ژنەکە وتی: با پرسیار لە یەکەم ئاژەڵ بکەین کە لە ڕێگادا چاومان پێی دەکەوێت، ئەگەر مافی پێوەدانی منی پێدایت، ئەوا بیکە.
کەمێک بە پێ ڕۆیشتن تا چاویان بە فیلێک کەوت. هەموو چیرۆکەکەیان بۆ گێڕایەوە. فیلەکە وتی: باوەڕتان پێ ناکەم تا ئەو دیمەنەی لەبەردەممدا نمایش نەکەنەوە. ژنەکە بەردەکەی لەسەر مارەکە دانا و بە فیلەکەی گوت: بەم شێوەیە بینیم.
فیلەکە وتی: "وەک چۆن لە ژێر بەردەکەدا دۆزیوتەوە جێی بهێڵە، چونکە بێ منەتەکان هەرگیز شایەنی یارمەتی نین. هەموو کەسێک کە لەگەڵی میهرەبانی قەدری ئەو چاکە نازانێت و ئەوانەی بە ناشکوری ڕاهاتوون هەرگیز ناگۆڕدرێن، گرنگ نییە چیان بۆ بکەیت."
سەرچاوە: ئینتەرنێت