لەسەر شکاندنەوە

ڕۆژێک مراویەکی بچووک لە ناو ڕووبار مەلەی دەکرد و بەدوای ماسیدا دەگەڕا، هەموو ڕۆژەکە تێپەڕی بەبێ ئەوەی یەک ماسی بدۆزێتەوە، کە مانگە شەو هات، مراویە بچوکەکە وێنەی خۆی بینی پێی وابوو ماسییە، بۆیە خۆی خستە ناو ئاوەکەوە بۆ ئەوەی بیگرێت، مراویەکانی تر بینییان و گاڵتەیان پێکرد.


لەو ڕۆژەوە مراویە بچوکەکە هێندە شەرمن بوو، کاتێک ماسییەکی لە ژێر ئاودا بینی، هەوڵی نەدا بیگرێت لە ترسی ئەوەی خەڵکی دیکە گاڵتەی پێ بکەن، زۆری نەخایاند تا مراویەکە لە برسێتیدا مرد.


وانەکە: بایەخ بەو قسانەی خەڵک مەدە و بۆ خۆت کەسایەتییەکی سەربەخۆ دروست بکە کە متمانەی بەو کارە هەبێت کە ئەنجامی دەدەیت و مەهێڵە سەرت وەکو دەسکی دەرگایەک بێت بۆ هەموو کەسێک بجوڵێت.


کێک فرۆشی ترسنۆک