لەسەر ڕقی موزمنی ژنان لە سیاسەت

ڕۆژێک سێ ژن بە جلی لوکسەوە سەردانی نوسەری ڕوسی بەناوبانگ چیخۆڤیان کرد. دوای ئەوەی ژوورەکەیان پڕ کرد لە ڕەنگ و شەوقی جلە ئاوریشمیی و بۆنی خۆشیان، بە ڕێزەوە بەرامبەری دانیشتن و دەیانویست چیخۆڤ سەرسام بکەن بە حەزیان بۆ سیاسەت. دەستیان کرد بە پرسیارکردن، وا خۆیان نیشان دەدا کە زۆر حەزیان لە سیاسەتە.


پرسیان، ئەنجامی شەڕی ئێستای نیوان یۆنانیەکان و تورکەکان چی لێدێت؟


چێخۆڤ دەستی کرد بە کۆکە، پاشان بیری کردەوە و بە نەرمی وەڵامی دایەوە : “بە ئەگەرێکی زۆرەوە، بەرەو ئاشتی.”


یەکێکیان وەڵامی دایەوە: بێگومان گومانی تێدا نییە، بەڵام کێ سەردەکەوێت، یۆنانییەکان یان تورکەکان؟


چێخۆڤ وەڵامی دایەوە: “من وا بیردەکەمەوە کە بەهێزترینیان سەردەکەوێت”.


هەر ٣ ژنەکە لەسەر پرسیارێک زوو کێبڕکێیان کرد: بەڕای تۆ کێ بەهێزترینە؟ وەڵامی دایەوە و وتی: “ئەوانەی خۆراک و چەکی باشتریان پێیە و خوێندەوارترن.”


یەکێکیان هاوارێکی کرد و وتی: ئای چەندە پێکەنیناوییە، یەکێکی دیکەش پرسی: حەزت لێیە کام لایەن سەرکەوێت: یۆنانیەکان یان تورکەکان؟


چێخۆف سەیری کرد، و بە زەردەخەنەیەکی کورت و شیرین وەڵامی دایەوە: من نە حەزم بە تورکە نە یۆنانیەکان. من حەزم لە مرەبای میوەیە، تۆش حەزت لە مرەبای میوەیە؟


ژنەکە بە گەرمی وەڵامی دایەوە: زۆر! دووانەکەی تریان هاواریان کرد: ئااای مرەبای میوە چەند خۆشە! باسەکە خێرا گۆڕا بۆ مرەبا. هەر ٣ ژنەکە بە شێوەیەکی بەردەوام قسەیان لەسەر مرەبا دەکرد. زانیارییەکی فراوان و وردیان لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی مرەبا و جۆرەکانی باسکرد. بابەتێک کە زۆر دووربوو لە سیاسەت و پێویستی بە هەوڵی دەروونی نەبوو وەک شەڕی نێوان تورکیا و یۆنان و ناچاریان ناکات وا خۆیان نیشان بدەن کە بە جددی گرنگی بە چارەنووسی تورک و یۆنانیەکان دەدەن. شتێکیش کە چاوەرڕێیان نەدەکرد.


کە ماڵئاوایییان کرد، بە دڵخۆشیەوە ماڵئاوایییان لە چێخۆڤ کرد و گوتیان: باشترین جۆری مرەبات بۆ دەنێرین 😂


لەسەر تەمبەڵی بەرپرسەکانمان