لەسەر کازم ساهرەکانی کوردستان

کاک کازم ساهر، ئەو کەرتکە پیاوەی زۆرێک لە کچان گوێ لەگۆرانیەکانی دەگرن وەک ئەوەی پێغەمبەری خۆشەویستی گۆرانیان بۆ بڵێت، لەهاوسەرەکەی جیابووەوە و

کاتێک کە پێشەشکاری بەرنامەیەک لێی پرسی چۆن لە کاتی یەکەم ناکۆکیدا جیا بوویتەوە؟ جیابوونەوە خواستی کامەتان بوو؟


کازم: یەکەم جار کە فرمێسکەکانیم بینی، هەرچەندە ناکۆکییەکە شایەنی هەموو ئەمانە نەبوو، بەڵام هەر لە یەکەم جارەوە کە خۆم بینی وەک هۆکارێک بۆ ئەوەی فرمێسکێک لە چاوەکانی بێتە خوارەوە، لەو ساتەدا، ڕقم لەخۆم بوو و پێم گوت: شایەنی تۆ نیم، چونکە وام لێکردی بگریت.


اللە اکبر!


ئێستاش لەبەر ئەم هۆکارە سزای خۆم دەدەم و بە تەنیا دەژیم لە ترسی دڵتەنگکردنی ژنێکی تر. هۆکاری ناکۆکییەکە هەرچییەک بێت، پیاو نابێت هاوڕێی خۆشەویست و تەواوی ژیانی دڵتەنگ بکات.


ئەگێن: اللە اکبر!


کاتێک دایکم دڵتەنگ دەبوو یان توڕە دەبوو، دەگریا. کە فرمێسکەکانیم دەبینی مانگێکی تەواو لەگەڵ باوکم دەمەقاڵەم دەکرد چونکە ئەو هۆکارەکەی بوو. من چی بکه‌م؟ من پیاوێکم کە قەناعەتم وایە دەژیم بۆ ئەوەی ژنێک دڵخۆش بکەم نەک بۆ ئەوەی ژنێک بگریم و بەدبەختی بکەم. بۆیە سەرم سوڕماوە لە زۆرێک لە پیاوان کە نەک هەر دەنگیان بەرز دەکەنەوە بەڵکو لەو ژنانەش دەدەن کە قسەی میهرەبان و خەمخۆری و پەرۆشی ڵێدەبینن. من کازم بە هەر ژنێک دەڵێم: ئەو پیاوەی چاوەکانت دەگریێنێت تەنانەت پیاویش نییە و شایستەی تۆش نیە.


اللە اکبر!


هەتا کاک کازمی هەست ناسک و داکۆکیکەر لەمافی ژنان ژنی دووەمی هێنا کە ٣٣ ساڵ لەخۆی بچوکتر بوو.


ئاگاداری ئەو جۆرە پیاوانە بن. ئەوانەی لەسەر پێگە کۆمەڵایەتەکان هەر خەریکی قسەی پان پانن لەپێداگۆتن بەسەر خێزانەکانیان وەک کاکە کازمی ژنانی. ئەوانەی دەزانن کەوا نوسین پۆستێک یەن قسەیک پارەی تێناچیت بۆ نیشاندانی ئەوەی کە هاوسەرەکانیان خۆشدەوێت دوای ئەوەی ٥٠ شەقی مزری خواردیە. ئەوانە ساختەچین و تەنها مەبەستیان تێکدانی ماڵەکانە بەوەی ژنی خەڵکی تر بهێننە سەر خەت و لەمێردەکانیان بپرسن، تۆ چیت لە مێردی سازان کەمترە؟ ئەو دەلێی کازم ساهرە و تۆش نوری گەرمیانەکت تێنابی. کەسێک پیاو بێت کردار دەکاتە  سەنگی مەحەک نەک قسە وپۆست.



ئاگاداری سیندرۆمی مراوی بن