لەسەر گرنگی بیرکاری

بەڕێزان، هۆکاری هەرە سەرەکی ئەوەی کەوا ئێمە لەدواین و عەقلمان توانای بیرکردنەوەی سنوردارە وە زۆرجار پرسیاری ئەوە لەخۆم دەکەم کەوا هەموو موساهەمەی میللەتی کورد و هاوشێوەکانی لە عەرەب و ئەفریقیا و ناوەڕاستی ئاسیا و ئەفغانستان بۆ مرۆڤایەتی ناگاتە شارێکی یەک ملیۆن کەسی لە ئەوروپا، تەنها و تەنها لاوازیمانە لە بیرکاری.


بیرکاری یانی ڕاهێنانی مێشک لەسەر چارەسەرکردنی کێشە. مێشکێک لەسەر چارەسەرکردنی کێشە لە زووەوە ڕاهێنانی پێنەکرێت، لە کۆتایی وەک بەبەغا کێشە دەڵێت و دەڵێتەوە. بەس گرنگی بە شیعر و تەفاهاتی وەک حەزرەتی مەحوی و مەشوی بدەن. بەمن چی کە هەموو شیعرەکانیان لە هاوینێکی ٥٠ پلەی سەدی نەتوانێت پلەی گەرما بکات بە ٤٩ پلەی سەدی نەخوانەخواستە ٢٤ پلەی سەدی. 


بیرکاری شیعری مێشکە. شیعریش بیرکاری دڵە. لەکۆتایدا مێشک حوکم دەکات نەوەک دڵ و دڕاما. ئەو گرنگیەی لە خوێندن بە موتەنەبی و محەلەبی دەدرێت بە بیرکاری بدرابوایە، ئێستا میلەتێکی زۆر زرنگتر دەبووین. 


چونەڕیزی میللەتانی جیهانی یەکەم بە ٢ قاچ دەڕوات. قاچێکیان رەوشتە و قاچەکەی تریان زانستە. ئەو زانستەش بەبێ بیرکاری وەک قاچێکی بێ ئێسکە. پەرەسەندن لە ڕەوشت زۆر سستە و بنەماکانی هەزاران ساڵە زانراون. درۆ لەسەردەمی سۆمەریەکان خراپ بووە هەروەک لەو سەردەمەی ئێستا. بەهەمان شێوە دزی و زینا و ...هتد. بەڵام زانست پەرەسەندنی بەردەوامە. 


ئەو وتانەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کەوا بۆ ئەوەی لە گەورەیی خودا بگەیت، دەبێت بیرکاری بزانیت. بۆیە لێرەوە داوا لە وەزارەتی ئەوقاف دەکەم خولی بیرکاری بۆ مامۆستایانی ئاینی لە موسوڵمان و مەسیحی بکاتەوە. ئەوکات دەبینن چۆن شیوازی وتاردانیان دەگۆڕێت.




لەسەر ڕقی موزمنی ژنان لە سیاسەت