کاتێک بەخێرایی چوستی سەرچاوەیەک زیاد دەکەیت، دەبیتە هۆکار بۆ زیاتر بەکاهێنانی ئەو سەرچاوەیە و خێراتر لەناوبردنی.
بۆنمونە: کاتێک چوستی ئۆتۆمۆبیل لە سەرفکردنی بەنزین باشتر دەکەی، خواست لەسەر بەکارهینانی ئۆتۆمۆبیل زیاتر دەبێت، خەڵک زیاتر ئۆتۆمۆبیل دەکرێت، ژمارەی ئۆتۆمۆبیلەکان زیاتر دەبن. لەکۆتایدا تۆ وات داناوە کەوا بەو چاکسازیەت لە کەمتر سەرفکردنی بەنزین کەمتر سەرچاوە سروشتیەکەی کە نەوتە بپاڵێورێت و بەکاربێت، بەڵام بۆت دەردەکەوێت کەوا تۆ بویتە هۆکار لە خێراترکردنی لەناوچونی ئەو سەرچاوەیەی وزە لە ڕیگەی ئەوەی خواستی خەڵکت بەرەو ئاستێکی بەرزتر برد لە کڕین و بەکارهێنانی.
کاتێک وا لە تەلەفزیۆنێک یان سەلاجەیەک یان موبەریدەیەک دەکەیت کەوا کەمتر کارەبا بەکاربهێنێت، خەڵک بەلیشاو ڕوویان تێدەکەن و بازارەکان سەر لەبەری دەبنە ئەو ئامێرانە. خانەوادەیەک کەوا پێشتر تەنها سەلاجەیەکی هەبوو کە پێی دەکرد دەترسا و تەلەفزیۆنەکەی دەکوژاندەوە، ئێستا دوو سەلاجە و دوو تەلەفزیۆن و دوو موبەریدە پیبکات کیشەی نیە. بەو شێوەیە لەجیاتی ئەوەی ببیە هۆکار بۆ کەمتر سەرفکردنی کارەبا، ئیشەکەت هەڵگەڕاوە کارەبا زیاتر بەکاردێت.
نمونەیەکی هەندێک نزیک لەو پارادۆکسە: کاتێک کارەبا دەکەیتە جەدوەل و رۆژانە ٨ سعات کارەبا دەدەیت، وادەزانی بەو کارەت بەکارهێنانی کارەبات کەمکردەوە. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە، خانەوادەیەک ئەگەر ٨ سعات کارەبای هەبێت، لەکاتی هاتنەوەی کارەبا سەرجەم ئامێرەکانی پێدەکات و لۆدێکی زۆر لەسەر ویستگەکان دروست دەکەیت و پیکلۆد دەگەیەنیتە ئاستێکی پیوانەیی.