ملیاردێری یۆنانی ئۆناسیس ویستی کێک لە کێک فرۆشێکی سەرشەقامەکان بکرێت.
ئۆناسیس دراخمایەکی کانزایی دەرهێنا و بە فرۆشیارەکەی گوت: شێر یان خەت؟
ئەگەر تۆ سەرکەوی هەموو پارە و چەکەکانی ناو گیرفانم دەبەیت و ئەگەر دۆڕاندت هەموو کێکەکانت بۆ منە.
فرۆشیارەکە وەڵامی دایەوە: کاکە من هەژارم، ئەگەر کێکەکانم لەدەست بدەم، ئەمڕۆ ناتوانم خۆراکی خێزانەکەم دابین بکەم.
ئۆناسیس پشتی لە فرۆشیارەکە کرد و گوتی: تۆ وەک کێک فرۆش لەدایک بووی و بە کێک فرۆشیش دەمری. ئەگەر ریسک نەکەیت و نەدۆڕێیت، فێر نابیت چۆن سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.