"لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی نەخۆشێک بۆ دایکی نووسیوە و دەڵێت؛
ئێوارەتان باش دایە. خوێ ناخەنە ناو خواردنەکەمەوە، و ناهێڵن پەنجەرەکان بکەمەوە. ئیتر بەرگەی ئەم مامەڵە دڕندەیە ناگرم. تەنها بۆنی تۆم دەوێت لەسەر بالیفەکەم لەبڕی دەرمان. دوای هەر فێیەک بەڵێنم پێدەدەن سبەی دەگەڕێیتەوە لام، بەڵام هەموو ڕۆژێک هەر بە تەنیام...
دەزانم زۆر ماندووم کردوویت، وە ماڵەکە بێ من خامۆشە. دەرگاکان بە توندی قفڵ نابن و دراوسێکان گلەیی ناکەن و قاپەکانیش ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە. بەڵام من کوڕە مردووەکەتم، کەمێک خوێی دەوێت لە خواردنەکەیدا