کارسازی خەون پڵاو

یەکێک لەو هەڵە باوانەی کەوا زۆربەی کارسازەکان و خاوەن بزنسە نوێکان تێی دەکەون دیاردەیەکە پێی دەڵێن..  کە بە کوردی پەندئامێز بەمانای "خەون پڵاوی" دەکرێت پێناسە بکرێت.

Survivorship Bias

ئەوەندە تەرکیزیان لەسەر چیرۆکی سەرکەوتن و ئەوەندە پۆرترێتی هەندێک کەس دەکەن نازانن کەوا زۆربەیان دیاردەی دەگمەنن و زۆر بە ئەستەم لەسەر ژینگەی ئێرە جێبەجێ دەبێت و تەنانەت لە ژینگەی خۆشیان لە سیلیکۆن ڤالی زۆر بە دەگمەن دووبارە دەبنەوە. چەند چیرۆکێکی وەک چیرۆکی سەرکەوتنی ئیلۆن مەسک و مارک چوکەربێرگ و ئوبەر و ئێربی ئێن بی و گوگل و مایکرۆسۆفت و ..هتد لە مێشکی دادەنێت و دەڵێ خۆم و کۆمپانیاکەم دەبین بەو چیرۆکانە.


بیکەنە قاعدە، هەر خولێکی کارسازیت بینی ئەوانی کردە نمونە، بە گەرەنتی بە ئیفلاس و ملشکانت دەدات. نەکەن! هەموو ئەوروپا کۆدەبنەوە ناتوانن کۆمپانیایەکی وەک ئەلفابێت (گوگل) دابمەزرێنن. تۆش بە گەنجێکی بێکار و هەش بەسەر دەڵێی جیاوازیت چیە لەگەڵ دامەزرێنەری گوگل؟!! هەی ترحێو!! ئەی پالەوان مادام هەندە پاڵەوانی، بۆ ئەو پرسیارە یەکەمجار لە خۆت ناکەیت و لەسەر خۆتی تاقی ناکەیتەوە؟!!


ئامۆژگاریم بۆ سەرجەم کارسازان و بەڕێوەبەرانی خولەکانی کارسازی ئەوەیە: تەرکیزی سەرەکیان لەسەر چیرۆکی کەوتن و فەشەل بێت نەوەک سەرکەوتن. هەر خولێکی کارسازی دەکەنەوە، لەجیاتی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە: چۆن لە کارسازی سەردەکەوی؟ باشترە کەوا بڵێت: چۆن لەکارسازی سەرت دەچتە قوڕێ و ملت بەشکان دەچی؟!! ئەوەی کارسازی بەڕاستی بێت، بەردەوام دەبێت لەگەڵت. ئەوەی کارسازی تەزویر و سێلفیچی بێت دووردەکەوێتەوە.


بێی بڵێی مۆمۆکە و صابونۆکە و دەبۆکەی پلاستیک و کۆنە جلک دەهێنم و پارەی پێ پەیدا دەکەم، ئەو شتە منداڵانە پێیان ناگوترێت کارسازی هەی هەش بەسەر. عەیبە بە زۆربەیان بڵێی کارسازی. ئەو شتانە لە ئاستی لاوێکی تەمەن ١٠ بۆ ١٢ ساڵیە.

هۆکاری ڕاستەقینەی قەیرانی موچە