کارکردن لە تەنیایی

ڕۆژێک کەسێک سەرکەوتە سەر شاخێک. ژنێکی بیرمەندی بینی لەوێ لەخەڵوەتدابوو، لێی پرسی:


- لەم تەنیاییەدا چی دەکەیت؟


ئەویش وەڵامی دایەوە:


- من کارم زۆرە.


- باسی چ کارێک دەکەی تۆ؟ لێرە هیچ نابینم...


- دەبێت دوو سیسارک و دوو باز ڕابهێنم و دوو کەروێشک ئارام بکەمەوە و مارێک فێرە دسیپلین بکەم و کەرێک هانبدەم و شێرێک کەوی بکەم.


- وە ئەوانە لە کوێن کە من نایبینم؟


- لە ناخم ئەوانم هەیە.


سیسارکەکان هێرش دەکەنە سەر هەموو ئەو شتانەی کەدێتە ڕێگایان، جا باش بێت یان خراپ، دەبێت ڕاهێنانیان پێ بکەم بۆ ئەوەی باز بدەنە سەر شتە باشەکان. ئەوان چاوی منن.


دوو بازەکە بە چنگەکانیان ئازار دەدەن، ناچارم فێریان بکەم کە زیان بەکەس نەگەیەنن. ئەوان دەستی منن.


دوو کەروێشکەکە دەیانەوێت ڕابکەن بۆ ئەو شوێنەی کە دەیانەوێت، نەخواستە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت ببنەوە، دەبێت بە ئارامی بمێننەوە. ئەگەر توشی نارحەتیش بن، هەمیشە ڕانەکەن. ئەوان پێی منن.


کەر هەمیشە ماندووە، سەرسەختە، نایەوێت زۆر جار بارەکەی هەڵبگرێت. ئەوە جەستەی منە.


قورسترین شت کە بتوانرێت فێری دسیپلین بکرێت، مارە. هەرچەندە لە قەفەسێکی بەهێزدا قفڵ کراوە، بەڵام هەمیشە ئامادەیە هەر کەسێک لە دەوروبەری بێت گازی لێ بگرێت و ژەهراوی بکات. ئەوە زمانی منە.


هەروەها شێرێکم هەیە. ئای... چەند لەخۆبایی و بێ کەلکە، وا دەزانێت خۆی پاشایە. دەبێت ئەویش کەوی بکەم. ئەوە ئیگۆی منە.


لێم گەڕێ، من کارم زۆرە!


مەبروکە و بۆتۆکسۆکە