کۆتا گەشتم بۆ ئەمریکا و ئەوروپا

لە کۆتا گەشتی دەرەوەی وڵات لەگەڵ ٢ هاوڕێی خۆشەویست، دەمەوێت سەرنجی ئێوەی بەڕێز بۆ شتێکی یەکجار گرنگ ڕابکێشم، ئەویش تێچووی بلیتی تەیارەیە. سەرەتا با بە ئێوەی بەڕێز ڕابگەیەنم چەند جار بە تەیارە فڕین و لە کوێ:


-وێستگەی یەکەم: کەرکوک بۆ ئیستانبۆل (١٣٠٠ کم)

-وێستگەی دووەم: ئیستانبۆل بۆ زیوریخ (١٧٠٠ کم)

-وێستگەی سێیەم: میلان بۆ دوسلدۆرف (٨٢٠ کم)

-وێستگەی چوارەم: برۆکسل بۆ مەدرید (١٣١٠ کم)

-وێستگەی پێنجەم: مەدرید بۆ نیویۆڕک (٥٧٦٠ کم)

-وێستگەی شەشەم: واشنتۆن بۆ لاس ڤێگاس (٣٣٥٠ کم)

-وێستگەی حەوتەم: لاس ڤیگاس بۆ سان فڕانسیسکۆ (٦٧٠ کم)

-وێستگەی هەشتەم: سان فرانسیسیکۆ بۆ لەندەن (بە تەیارەی ئیرباسی ٣٨٠ و دووری ٨٦٢٠ کم)

-وێستگەی نۆیەم: لەندەن بۆ بەرلین (٩٣٠ کم)

-وێستگەی دەیەم: ئەمستەردام بۆ ئیستانبۆل (٢٢٠٠ کم)

-وێستگەی یازدەم: ئیستانبۆل بۆ هەولێر (١١٠٠ کم)


لە بەرواری ٣٠/ ٦ ەوە تا ٢٥/ ٧. بڕینی سەرجەم تکتەکان یەک دوو ڕۆژ پێش دەرچوون تەنها سەفەرمان بۆ ئەمریکا نەبێت کە مانگێک پێش سەفەرەکە تکتەکانمان بە کەمتر لە ٥٠٠ دۆلار بڕیبوو و لە باشترین هێلی ئاسمانی جیهانی. کۆی گشتی دووریە براوەکان بە کیلۆمەتر، ٢٨،٧٦٠ کم.


کۆی تێچووی گەشتی ٢٨،٧٦٠ کم ی ١١ وێستگە نزیکەی ١٣٠٠ دۆلار بوو. بە هەر نوسینگەیەکی گەشتیاری لە کوردستان و دەرەوەی کوردستانت بگۆتبا، بە یەک دەفتەر دەرنەدەچووی!! مەبەستی من لێرەدا تەنها ئەوەیە کەوا خۆتان شارەزا بکەن لە بڕینی تکتی تەیارە بۆخۆتان. هەزاران دۆلارتان بۆ دەگەڕێتەوە.

بەراوردێک لە نێوان سیستەمی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سیستەمی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ کۆنکور (بۆ چونە زانکۆ) لە ئێران