کچە فریشتەکە و دکتۆر میتشێل

ڕۆژێک بە ماندووییەوە لە کار گەڕامەوە و کەش و هەوای دەرەوە باران دەباری و زۆر سارد بوو، بۆیە لەسەر کورسییەک لەبەردەم ئاگرەکەدا دانیشتم و خەوم لێکەوت. دوای چەند ساتێک لە پڕ لە خەو هەڵسام بە دەنگی زەنگی دەرگاکە، کاتێک دەرگام کردەوە، کچێکی گەنجم بینی کە لە سەرما دەلەرزی. شاڵێکی دڕاولەخۆی پێچابوو. کچە بچووکەکە داوای لێکردم دەستبەجێ لەگەڵیدا بچم چونکە دایکی زۆر نەخۆش بوو و پێویستی بەپەلەی بە پزیشک بوو. سەرەڕای ئەوپەڕی ماندوێتیم، وەڵامی ئارەزووی منداڵەکەم دایەوە و بەزەییم پێداهات، لەگەڵیدا چوومە ماڵەکەی.


لەوێ ژنێکی نەخۆشم دۆزیەوە. بۆم دەرکەوت کە پێشتر وەک خزمەتکار لە ماڵەکەمدا کاری کردووە. دوای ئەوەی پشکنینم بۆ کرد، زانیم کە تووشی ئەنفلۆنزایەکی سەختی سنگ بووە. بۆیە ئەو دەرمانەم پێدا کە زۆر پێویستی پێی بوو .کاتێک قەیرانی تەندروستی کەمێک ئارام بووەوە، چاوم لە دەوروبەر گێڕا بۆ ئەوەی کچە بچووکەکە دڵنیا بکەمەوە. بەڵام نەمدۆزییەوە! بۆیە گەڕامەوە بۆ لای دایکەکە و پیرۆزبایی ئازایەتی کچە بچووکەکەیم لێکرد کە بەو شەوە زریانە ڕای کردۆتە دەرەوە. لەم باراناویەی کەش و هەوا، بۆ ئەوەی پزیشکەکە بهێنێتە لای دایکی. دایکەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم و وتی: کچەکەم مانگێک پێش ئێستا مرد. شاڵ و پێڵاوەکەی لێرە لەناو کەنتۆرەکەی دەبینیتەوە! وە کاتێک کەنتۆرەکەم کردەوە، لە ڕاستیدا ئەو شاڵەم دۆزیەوە کە کچە بچووکەکە لەبەری بوو. وشک بوو. ئەمەش واتە مەحاڵ بوو هەرکەسێک لە دەرەوەی ماڵەوە لەو شەو باراناوییەدا لەبەری کردبێت.


دکتۆر میچڵ بۆ ماوەیەکی زۆر بەدوای ئەو کچەدا گەڕا کە بۆ یارمەتی هاتبوو بۆ لای، بەڵام دوای ئەوە هیچ شوێنەواری کچەکەی نەدۆزیەوە”.


لە کتێبی ریدەرز دایجیست کە باس لە دیاردە نامۆکان دەکات بە یەکێک لە سەیرترین چیرۆکە واقیعیەکانی ناو کتێبەکە دادەنرا. ئەم چیرۆکە لەلایەن دکتۆر ویر میچڵی بەناوبانگەوە نووسراوە کە یەکێک بووە لە پزیشکە گرنگەکانی نەشتەرگەری دەمار لە ویلایەتی فیلادلفیا لە ئەمریکا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا.


لەسەر توڕەیی