کەرەکان و ئابوری ئەو ڕۆژگارە

دەوترێت کەوا بازرگانێک چووە گوندێکی دوورەدەست. پێشنیاری بۆ دانیشتووانەکەی کرد کە هەر کەرێک کە هەیانە لێیان بکڕێت بە دەفتەرێک دۆلار.


ژمارەیەکی زۆریان کەرەکانیان فرۆشت. دوای ئەوە بازرگانەکە نرخی بەرزکردەوە بۆ کەرێک بە ١،٥ دەفتەر دۆلار. بۆیە هەندێکی تر کەرەکانیان فرۆشت. بازرگانەکە نرخەکەی بەرزکردەوە بۆ ٣ دەفتەر دۆلار. باقی خەڵکی گوندەکە کەرەکانیان فرۆشت هیچ کەر لە گوندەکە نەما تەنها کەرێک نەبێت کە بازرگانەکە بە ٥ دەفتەری پێدا. بازرگان گەڕایەوە شوێنی حەوانەوەکەی خۆی بۆ بەسەربردنی کۆتایی هەفتە. خواست لەسەر کەر زیادی کرد و خەڵک لە گوندەکە بەدوای کەر دەگەڕان. لە گوندە دراوسێکانیش هیچیان نەدۆزیەوە!


لەم کاتەدا بازرگانەکە یاریدەدەرەکەی نارد بۆ گوندەکە، و پێشنیاری بۆ خەڵکەکەی کرد کە ئەو کەرانەی لێی کریبوون بە ٤ دەفتەر دۆلار پێیان بفرۆشێتەوە. خەڵکەکە هەموویان بڕیاریان دا بیکرن تا بتوانن بە ٥ دەفتەر دۆلار بیفرۆشنەوە.


تا ئەو ڕادەیەی کە هەمووان پاشەکەوتەکانیان هێنا دەرێ، تەنانەت هەموویان لە بانکی گوند قەرزیان کرد تا بانکەکە هەموو نەختینەی یەدەگی خۆی بەوان دا. ئەوان بەو هیوایە بوون کەوا لەهەر کەرێک قازانجی دەفتەرێک دۆلار بکەن.


بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی هەر کەرێکیان بە نرخی ٤ دەفتەر دۆلار کری، نە بازرگان نە یاریدەدەرەکەی دیارنەمان. ئێستا خەڵکی ئاوایی هەر کەرێکیان بە ٤ دەفتەر دۆلار لەسەرە و ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە بە بانکەکە. ئێستا کەریان هەیە کە بەهای تەنانەت ٥٠ گەڵاش نیە. بانکەکەش دەستی بەسەردا گرتوون لەبڕی قەرزەکانیان.


کەس قەرزی بۆ نادرێتەوە و کەرەکانیش پارەیەکی زۆر کەم دەکەن. هەموو خەڵکی ئاوایی و بانکەکە لە کۆتایدا ئیفلاسیان کرد. دۆخەکە گۆڕا! نە پارە ما نە کەر و نە لایەنێکیش کە ١٠ دۆلاریان بە قەرز بداتێ.


ئێستا، وشەی کەر بسڕەوە ولەجێگای کەر ئەوانە دابنێ: زەوی، شوقە، ئۆتۆمبێل، پشک و هتد، بە سادەیی بۆت دەردەکەوێت کە ئەمە ژیانی ڕاستەقینەی ئێمەیە کە تێیدا دەژین. ئەمە ئەو ڕۆژگاری ئێستایە.


بۆچی پیاوان دڵخۆشترن لە ژنان؟