جیاوازی نێوان ئەندازیاری کیمیاوی و نەوت

لەهەرێمی کوردستان و عیراق جیاوازی نێوان ئەندازیاری کیمیاوی و ئەندازیاری نەوت پەردەیەکی زۆر تەنکی لەنێوانە. خەڵکێکی زۆر وادەزانێت کەوا پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان ئەو دوو ئیختصاصە هەیە. لەراستیدا، پەیوەندی ئەندازیاری میکانیک لەگەڵ نەوت زۆر زیاترە لەپەیوەندی ئەندازیاری کیمیاوی لەگەڵ نەوت.


بەرێزان ئەوە ڕاستیە: ئەندازیاری نەوت لە ئەندازیاری میکانیک نزیکترە وەک لە ئەندازیاری کیمیاوی.


بەزمانێکی زۆر سانا، جیاوازی نێوان ئەندازیاری نەوت لەگەڵ کیمیاوی وەک جیاوازی نێوان کێلگە و کارگەیە. تەماتە لە کێلگە بەرهەم دێت. دواتر جوتیاری تەماتەفرۆش تەماتەکە دەباتە کارگە (کە لێرەدا مەبەست لە تەماتە: نەوتە)، کریکارەکانی کارگە، تەماتەکە وەردەگرن و دەیکەن بە دۆشاوی تەماتە. لێرەدا جوتیاری کێلگەکە ئەندازیاری نەوتە. کرێکاری ناو کارگەکە ئەندازیاری کیمیاویە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە: مەرجە کرێکاری ناو کارگە بزانێت تەماتە چۆن دەچێنرێت یاخود لێدەکرێتەوە؟


ئەوە ئەگەر وادابنێین کەوا سەرجەم پیشەسازیەکان پیشەسازی پیترۆکیمیاوین. ئەی پیشەسازی دەرمانسازی، پرۆسێسی خواردن و بەرهەمهێنانی پۆلیمەر و بایۆتەکنەلۆجی و پاککەرەوە و بۆیاخ و پەینی کشتوکاڵ و بەروبومەکانی جوانکاری و نیمچەگەیەنەرەکان و ..هتد؟


بەکورتی ئەندازیاری کیمیاوی گرنگی بە پرۆسێسی گۆڕینی کەرەستەی خاو دەدات بۆ بەرهەمێکی بەسوود لە ڕیگای بەکارهێنانی پرۆسیسی کیمیاوی و فیزیایی، واتە دەستکاری پێکهاتە کیمیاویەکانی کەرەستەی خاو دەکات بۆ ئەوەی بیکاتە بەرهەمێکی بەسوود. کیمیاوی پرۆسێسە! هەرچی نەوتە، ئەوەیان بریتیە لە دۆزینەوەی خەزانی نەوت لە ژێر زەوی و چۆنیەتی دەرهێنانی تادەگاتە دەست بەکارهێنەر یاخود کریار. ئەوان لەگەل ئەندازیاری وزە زۆر هاوڕێن. لای نەوت گرنگترین شت دۆزینەوە و دەرهێنانە. هەر کە گەیشتە سەر زەوی، تەسلیمی ئەندازیاریەکانی تر دەکرێت.


کەواتە کامیان فراوانترن؟

.بە دڵنیایەوە ئەندازیاری کیمیاوی



نیشتمانی گۆشەگیرەکان