ڕۆبەرت مۆگابی دیکتاتۆری پێشووی زیمبابوی دەڵێت؛ کە موچە لەکاتی خۆی وەردەگری مریشک دەخۆی. کە موچەت لەکەمی دا، هێلکەی مریشک دەخۆی و دواتر خواردنی مریشک وەک گەنم و جۆ. کە موچەشت نەما، دەبیت بە مریشکەکە. لەبەیانی تا ئێوارە ڕۆژەکەت لەگەڕان بەدوای دانەوێلە و کرمی زەوی بەڕێدەکەیت.
ئەمن ناڵێم ئێمە بێتاوانین لە قەیرانی موچە، بەڵام ئەوەی عیراقیش دەیکات بەرامبەر ئێمە شتێکی ڕەوا نیە. ٣ ساڵ موصل لەبن دەستی داعش بوو یەک مانگ موچەیان نەبڕدرا. ئەو سیاسەتەی عیراق زیاتر لە بە مریشک کردنی خەڵکی کوردستانە و دانانی تەگەرەیە لەبەردەم هەڵسانێکی پیشەسازی.
خەڵکی کوردستان دەبێت چاک لەو ڕاستیە بگات کەوا بەهیچ شێوەیەک نابێت کوردی کوردستانی عیراق گوزەرانیان ئەوەندە باشتر بێت لە کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان کە ببن بە هۆکاری ناڕەزایی کوردانی ئەو پارچانە و ئاسایشی نیشتمانی ئەو ٤ وڵاتە بخەنە مەترسی.
تەجروبەی بەهەرێم کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی یەکپارچەیی ئەو وڵاتانەیە. بۆیە ئەوان دەزانن کەوا ئەگەر تەجروبەی کوردستان بەتەواوی سەربگرێت، چی نەتەوە و میللەتی تر هەیە لەو وڵاتانە داوای دووبارەکردنەوەی دەکەن.
ئەو کوردانەی عیراق بخەنە ناو قەیران. ئەگەر نەمانتوانی بیانخەینە ناو قەیران، بانگیان دەکەین و پێیان دەڵێین دەبێت قەیران دروست بکەن ئەگینا ئاسایش و قوتتان لەناو دەبەین. وانەزانن بە گۆڕینی تاقمێک بە یەکێکی تر سیاسەتی ئەوان دەگۆرێت. هەتاکو ئێرە، تێگەیشتنتان بەسە!!