گیزدانی پارە

چووە چێشتخانەکە و ویستی نان بخوات.

نانی نیوەڕۆی تەواو کرد و داوای وەسڵەکەی کرد.

دەستی بردە گیرفانییەوە بەڵام جزدانەکەی نەدۆزیەوە.

دەموچاوی زەردهەڵگەڕا و بیری هاتەوە کە لە ئۆفیسەکە بەجێی هێشتووە. ..

سەری لێ شێوا کە چۆن لەم دۆخە دەربچێت، بە هیستری گیرفانی خۆی گەڕا بەو هیوایەی پارە بدۆزێتەوە و بێهیوا بوو.

هەر کە دەستی کرد بە قسەکردن، خاوەن چێشتخانەکە پێی گوت: حەسابەکەت درا کاکە.

کابرا سەری سوڕما و وتی: کێ حەسابی منی داوە؟

خاوەنی چێشتخانەکە لە وەڵامدا وتی: ئەو پیاوەی پێش ئەوەی تۆ هەستی بە ناڕەحەتیت کرد ڕۆشت، حەسابەکەی دا و چووە دەرەوە.

پیاوەکە سەری سوڕما و پرسی: چۆن دەکرێت پارەکەی بدەمەوە ئەگەر نەزانم کێیە؟

خاوەن چێشتخانەکە زەردەخەنەی کرد: نەخێر، دەتوانیت لە شوێنێکی تر حەسابی کەسێکی تر بدەیت و بەو شێوەیە یەکلایی بکەیتەوە. چاکەی لای مرۆڤەکان بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

هەمان حالەتیش بەسەرمن هات لە چیشتخانەی ڕەواندز لە هەولێر. کاغەزێک لەناوگیرفانم بوو وامزانی پارەیە. دوای نانخواردن هەڵسام پارە بدەم، بینیم لەجیاتی پارە، کاغەزە. زۆر تەریق بوومەوە. ویستم سعاتەکەی دەستم بەجێبهێلم تا پارەکەم دەهێنم. خاوەنی چێشتخانەکە قبوڵی نەکرد. بەمنی گوت، گەردەنت ئازابێت. لەوانەیە خاوەنی چێشتخانەکە ئەوەی هەر لەبیریش نەمابێت، بەڵام من هەرگیز لەبیری ناکەم.

زیرەکی ئافرەت