کاتێک کوڕەکە هاوسەرگیری کرد، باوکی و دایکی بۆ پیرۆزبایی دەچنە لای. کە باوکەکە دانیشت، داوای لێکرد قەڵەم و کاغەزێک بهێنێت، کوڕەکەش وتی: من هەموو شتێکم لە کۆمپیوتەرەکەم خەزنە، چ کارم بە قەڵەم و کاغەزە باوکە؟”
باوکی پێی گوت: ئینجا بڕۆ بازاڕ و پارچە کاغەزێک و قەڵەمێک و لاستیکێک بکڕە.
کوڕەکە بە سەرسوڕمانی زۆرەوە چووە بازاڕ و کاغەز و قەڵەم و لاستیکی هێنا و لە تەنیشت باوکی دانیشت.
باوک: بنووسە.
کوڕ: چی بنووسم؟
باوک: هەرچیت دەوێت بینووسە!
کوڕەکە ڕستەیەکی نووسی.
باوکیشی پێی گوت: بیسڕەوە!
کوڕەکەش سڕیەوە.
باوک: بنووسە.
کوڕ: چیت دەوێت باوکە؟
باوک: تۆ بنووسە!
کوڕەکە دیسان نووسی.
باوک: بسڕەوە، بیسڕەوە.
کوڕەکە دیسان نووسی.
باوک: بنووسە.
کوڕەکە وتی: توخوا پێم بڵێ باوکە ئەم هەموو نوسین و سڕینەوانە بۆچی؟
باوک: بسڕەوە، بۆیە دیسان سڕیەوە!
پاشان باوکی تەماشای کرد و دەستی لە شانی دا و وتی: هاوسەرگیری کوڕەکەم پێویستی بە سڕینەوە هەیە! ئەگەر لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەتدا لاستیکێک هەڵنەگریت کە بەهۆیەوە هەندێک لەو بارودۆخانە و سیفاتانە بسڕیتەوە کە لە ژنەکەت دەیبینی و بەدڵت نیە، وە ئەگەر ژنەکەشت بەهەمان شێوە لاستیکی لەگەڵ خۆیدا هەڵنەگرت، کە بتوانێت هەندێک لەو سیفاتانە و مەوقیفانە بسڕێتەوە کە حەزی لێی نییە لە تۆدا، لاپەڕەی زەواجەکە چەند ڕۆژێکی تر پڕ دەبێت لە تاریکی و ماڵەکە دەگۆڕێت بۆ دۆزەخ. بۆیە لێبوردەیی و تیگەیشتن و چارەکردنی کیشە بچوکەکانی رۆژانەت مەرجی سەرکەوتنی هاوسەرگیرین کوڕم.