چیرۆکی ڕاستەقینەی سارا کڕیۆ

وێنەکەی چەپ وێنەی ڕاستەقینەی 'سالی'یە. لە باوکێکی هیندی و دایکێکی فەرەنسییە لەدایک بووە. ناوی ڕاستەقینەی 'سارا کریۆ'یە. سامانێکی ئەوەندەی هەبوو کە قەرزەکانی وڵاتێک بداتەوە. لە ساڵی ١٨٨٥ لە بەریتانیا خوێندوویەتی، بەڵام باوکی بەهۆی تایەکی زۆرەوە مرد.


پارێزەری باوکی پێی وت کە باوکی ڕایگەیاندووە کە ئیفلاسی کردووە، بۆیە لەهەمان قوتابخانە کە وەک پرینسێس مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کردیە خزمەتکار لە قوتابخانەکەیدا. لەوێش بەهۆی نەزانییەکەیەوە لەلایەن هەمووانەوە گاڵتەیان پێدەکرد. ئازاری زۆری چێشت.


دوای ماوەیەکی زۆر هاوڕێی باوکی دۆزیەوە. ئەویش ماوەیەکی زۆر بوو بەدوایدا دەگەڕا. سارا کریو میراتی خۆی و میراتی هاوڕێی باوکی برد، چونکە منداڵی نەبوو و وەک کچی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد!! لە ساڵی ١٨٨٨دا نووسەر فرانسیس هۆدجسۆن بێرنێت چیرۆکەکەی کۆپی کردووە و لە ژێر ناوی “سارا کریۆ”دا کردووە بە ڕۆمان. پاشان لە ساڵی ١٩٠٥ بە ناونیشانی: شازادەی بچووک داڕێژرایەوە. دواتر کرا بە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بە ناوی سالی و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.


بە زمانەکانی ئەڵمانی و فەرەنسی و عەرەبی و هتد. دۆبلاژ کرا و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا بەهۆی ئەو بیرۆکەیەی کە مرۆڤ لە قۆناغی سامانەوە بەرەو هەژاری دەڕوات، مانای کۆتایی جیهان نییە. و هیوا و ئیمان بەتوانایە لە گۆڕینی خراپترین بارودۆخ بۆ جوانترین بارودۆخ.




پێم فرۆشت