چیرۆکی رۆیشتنی ئەحمەد زویل بۆ ئەمریکا

دوای ئەوەی ئەحمەد زویلی خاوەن خەڵاتی نۆبل و ماکس پلانک و ..هتد. بە پلەی نایاب لەگەڵ مەرتەبەی شەرەف لە زانکۆی ئەسکەندەریە تەخەروج دەکات، وەک معید لە زانکۆ دادەمەزرێت. لەبەر ئەوەی ٣ لە مامۆستاکانی لە ئەمریکا دکتۆرایان هێنابوو، زۆر تامەزرۆی تەواوکردنی ماستەر بوو لە ئەمریکا. هەر ٣ مامۆستاکانی بلیمەت بوون لەزانستی کیمیا، بەڵام ئەو ٣ مامۆستا بەستەزمانە لە ژورێک یەکی مێزێکیان درابوویە، کە جورجیش شەرمی دەکرد لێی بژیەت. جێگایەکی ناخۆش و تاریک و پیس.


دکتۆر ئەحمەد تەقدیمی ماستەر دەکات و سکۆلارشیپەکی نایاب لە زانکۆی پەنسەلڤەینیا وەردەگرێت. کە نامەی سکۆلارشیپ دەخوێنێتەوە، باوەڕ ناکات چییان تێدا نوسیە لە سەرف کردنی پارە و کرێی خوێندن و خواردن و مانەوە. ١٢ جار دەیخوێنیەوە و هەر ئەوەتا لە خۆشیان جەڵتە لێی نادات. لە مانگی ٤ ی ١٩٦٩ ئۆفەرەکەی بەدەست دەگات و و دەبێت لە مانگی ٩ دەست بەخوێندن بکات.


یەڵا کاک دکتۆر ئەحمەدی داماو، خۆت حازربکە لۆ وەرگرتنی رەزامەندی زانکۆ لەسەر ئەو سکۆلارشیپە! یەکەم شت، سەرۆک بەشی کیمیا پێی دەڵیت، کوڕە هەی غەشیم، وادابنێ ئەو نامەیە هەر نەهاتووە. بەتەمای زانکۆ ڕێگەپێدانت بداتێ؟!! هەی نەیخۆی تاڵە! جارێ ئەو نامەیە خۆی لەخۆیدا فەڕمی نیە، چۆن دەبێت زانکۆی پەنسلڤانیا راستەوخۆ نامە بۆتۆ بنێرێت؟ دەبێت بەکتابێکی فەرمی سەرۆکایەتی زانکۆی ئەسکەندەریە ئاگاداربکەنەوە، ئەوانیش لە سەرۆکایەتی بڕیار دەدەن کە کێ بنێرن.


ئەوجا وەرە شێت مەبە لەخەفەتان. گەنجەی فەقیر دڵی دنیای بەوەی خۆش بوو، لەجیاتی پیرۆزبایی لێبکەن، ئەوهای پێبڵێن! ناچار دەبێت جارێ تەنازول لەیەکەی موعیدەکانی بەشی خۆی وەربگرێت کە ئەوان ناچن و د. ئەحمەد ئەو سکۆلەرشیپەی بۆخۆی وەرگرتووە.


فەقیرەی هەر دڵی ئاو ناخواتەوە، نەوەک کورسیەکەی بدەنە کوڕە مەسئولێک، د. ئەحمەد، یەکسەر پەیوەندی بە سەرپەرشتیارە ئەمریکیەکەی دەکات و تێی دەگەیەنێت بیرۆکراسیەتی مصری رێگەنادات بێت و کورسیەکە دەدەنە یەکێکی تر. ئەو سەرپەرشتیارە موحتەرەمە و بەویژدانە نوسراوێک دەکات و تێیدا دەنوسێت، ئەحمەد نەبێت کەس نابێت.


دەی د. ئەحمەد دەچی بۆ ئەوەی سەرۆکی زانکۆ ببینێت و نوسراوەکەی بداتێ. هەموان قەشمەری پێدەکەن. تۆ کێی داوای بینینی سەرۆکی زانکۆ بکەی هەی قەلەمونی سەر قژن. بەخۆی و یەک تەن کاغەز ڕیگە دەدەن جێگری سەرۆکی زانکۆ ببینێت. دوای پارانەوە و دەست ماچکردن و ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئەو ماستەرە یەک شلنی میصری تێناچێت، بە نابەدڵیەوە جێگری سەرۆکی زانکۆ ڕازی دەبێت بەمەرجی یەک تەن لە بەڵێننامە.


لەو ساتەوە دەگاتە ئەو دەرەنجامەی ئەگەر ئاینشتاین کوری بنەماڵەیەکی هەژاربێت لە مصر، ئیستا لە مامۆستایەکی پشت کوڕی ئامادەیی زیاتر نەدەبوو. سەرکەوتن پیویستی بە ژینگەیەکی لەبارە.


بۆیە هەمیشە دەیگوت: ڕۆژئاوایەکان بلیمەت نین و ئێمەش گەمژە. ئەوان پاڵپشتی کەوتوەکانیان دەکەن هەتا سەردەکەون. ئێمەش ڕێگە لە سەرکەوتوەکانمان دەگرین هەتا دەکەون.


گرنگترین مەرجی سەرکەوتن لە هاوسەرگیری