بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر

بۆقێک لە هەزارپێیەکی پرسی: سەرەتا کام پێ بەکار دەهێنیت؟

هەزارپێ بیری کردەوە، بیری کردەوە هەوڵی زۆری دا وەڵامی ئەو پرسیارە بزانێت تا سەری لێ شێوا و چیتر نەیتوانی بڕوات. ئەو هەزارپێیە ژیانی تۆیە. گەر بەردەوام بیر لە وەڵامی پرسیاری ئەو بۆقانە بکەیتەوە، توشی زێدەرۆیی لە بیرکردنەوە  دەبیت و لەشوێنێک دەچەقیت. بیرکردنەوەیەکی زۆر هەندێک جار دەتوانێت تەنانەت ساناترین چالاکیەکانیشت بوەستێنێت. مەرج نیە ئەو بۆقە کەسێکی تر بێت، لەوانەیە خۆت لەیەک کاتدا بۆق و هەزارپێ بیت.

وانەیەکی یابانی