برایەتی ڕاستەقینە

ژنێکی دەستکورت دەڵێت: دوای ئەوەی ماڵەکەمم پاککردەوە و ڕێکمخست، براکەم تەلەفۆنی بۆ کردم. پێیگوتم دێت بۆ سەردانم، ژنەکەشی لەگەڵدایە. بۆیە چوومە ناو چێشتخانەکەمەوە بۆ ئەوەی هەرچییەکم هەبێت بۆیان ئامادەی بکەم. بەڵام هیچم نەدۆزیەوە بۆ میوانداری! چووم بە دوای شتێکدا کە پێشکەشیان بکەم، بەڵام تەنها چەند پرتەقاڵێکم دۆزیەوە، بۆیە یەکسەر دوو پەرداخ شەربەتی ساردم ئامادە کرد.


کاتێک: براکەم و ژنەکەی هاتنە ژوورەوە، سەرم سوڕما لە خەسوی براکەم کە لەگەڵیان بوو، و کە بۆ یەکەمجار سەردانی ئێمەی دەکرد. بۆیە دوو کوپەکەم بۆ ژنەکەی و دایکی دانا، و کوپێک ئاوی خواردەوەم لەبەردەم براکەمدا دانا و پێم گوت: دەزانم کە حەزت لە سێڤن ئەپە. قومێکی لێ خواردەوە و زانی ئاوە..!


لەنکاو خەسوی براکەم بە برامی گوت، حەزم لە سێڤن ئەپە چونکە بۆ گەدەم باشە، بۆیە پێم بدە! لێرەدا سەرم لێ شێوا و شەرمم کرد، براکەم ڕزگاری کردم کاتێک پێی وت: من ئامادەی دەکەم لە مطبخ پەرداخێکم بدەنێ و پەرداخەکەی خۆی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت ڕۆیشت بۆ مطبخ. پاشان گوێمان لە دەنگی شکاندنی شووشەیەک بوو. بۆیە هاتەوە و بە خەسووی گوت... بەداخەوە پەرداخەکە لەدەستم کەوتە خوارەوە و شکا. ئەگەر حەزدەکەیت، دەچمە دوکانی بەقاڵی نزیک ئێرە تا سێڤن ئەپێکی ترت بۆ بهێنم. خەسووی ڕەتی کردەوە و وتی: پێویست ناکات، دیارە من نەسیبم لە سێڤن ئەپ نیە.


و کە ڕۆشتن براکەم ماڵئاوایی لێکردم، و لە کاتی باوەشکردنەکەدا دەستی خستە دەستم و بڕێک ی پارەی پێدام. پێی وتم: “بیرت نەچێت چێشتخانەکە لە سێڤن ئەپ پاک بکەیتەوە، نەوەک مێرولە کۆببنەوە. بە زەردەخەنە و خۆشەویستییەوە ماڵئاوایی لێکردم. وتی ئاگاداری خۆت بە! وە بەم شیوەیە براکەم دەستکورتی و کەموکوڕیەکانی منی پەردەپۆش کرد. و ئاگاداری هەستەکانم بوو. ئەوەیە برایەتی ڕاستەقینە!


ئایا من دزم؟