باپیرە و نەوەکەی

کچێکی بچووک پرسیاری لە باپیری کرد و وتی: تۆ هیچ ددانێکی ساغت هەیە باپیرە؟؟!! باپیرە زەردەخەنەی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی، پاشان وتی: کچەکەم ئەم ژیانە زۆر شتی فێرکردووم، سەرەڕای کورتییەکەی، ددانەکان وەک هاوڕێی دەوروبەرت وایە، هەندێک جار یارمەتیت دەدەن و هەندێک جار ئازارت دەدەن.


دەبێت بە باشی بیشۆیت و هەموو ڕۆژێک پارێزگاری لێ بکەیت ئاگاداریان بیت بۆ ئەوەی خێریان لێببینیت. هەرکەسێک ئازارت بدات، وەک ددانە نەخۆشەکان کلۆربونی تێدا دەبینیت، هەرکەسێک خۆشی بوێیت، وەک ددانە ساغەکان دڵی سپی گەشاوە دەبینی.


ئەو ددانەی کە لەدەستی دەدەیت وەک هاوڕێیەک وایە، ماوەیەک هەست بە ئازار دەکەیت لەدەستی، دواتر ئازارەکەی نامێنێت و لەبیری دەکەیت. بەڵام ئەو بۆشاییە وەک یادەوەرییەک دەمێنێتەوە کە هەرگیز لەبیرت ناچێت. بەم شێوەیە کچەکەم، وەک چۆن هەموو هاوڕێکانم لەدەستدا، هەموو ددانەکانم لەدەستدا، وەک دەبینیت.


بەڵام بۆچی دەپرسی؟ کچە بچووکەکە وتی: زۆر قسەت کرد باپیرە! پرسیارم لێکردیت چونکە ویستم کیسی فستەقەکە لای تۆ بەجێبهێڵم تا دەگەڕێمەوە 😉


کەرەکان و ئابوری ئەو ڕۆژگارە