بۆچی پیاوان دڵخۆشترن لە ژنان؟

بۆچی پیاوان دڵخۆشترن لە ژنان؟


بە درێژایی ژیان ناوی بنەماڵە هەر بەناوی ئەوانە.


هەرگیز دووگیان نابن.


چرچ و لۆچیەکانی دەموچاو مەزنتریان دەکەن.


دەتوانن پێنج کیلۆ زیاد بکەن و تەنانەت هەر درکیشی پێ نەکەن.


قژی خۆڵەمێشی سەرنجڕاکێشتریان دەکات.


پەیوەندی تەلەفۆنی ٣٠ چرکە دەخایەنێت.


بۆ پشوویەکی ١٥ ڕۆژی تەنها پێویستیان بە یەک جانتا هەیە.


دەتوانن هەموو بتڵەکان بکەنەوە بەبێ ئەوەی داوای یارمەتی بکەن.


گرنگ نییە کەسێک لە ئاهەنگێکدا بە هەمان جل و بەرگی ئەوانەوە ببینن.


ئاساییە لە ١٢ بۆنەی هاوسەرگیری و ئاهەنگ هەمان قات لەبەربکەن.


دەتوانن ساندویچ لە شوێنە گشتییەکان بخۆن.


دەتوانن لەگەڵ هاوڕێیەکیان بە بێدەنگییەکی تەواو، بۆ چەندین کاتژمێر، بەبێ ئەوەی بیربکەنەوە، سەیری تەلەفزیۆن بکەن.


جلی ژێرەوەیان لە پاکەتێکی ٣ دانەیی بە ٥٠٠٠ دینار بەدەست دەکەوێت.


سێ جووت پێڵاو زۆرە بۆ تەواوی ساڵێک.


هەمان شێوازی قژ ساڵانێک دەخایەنێت، ڕەنگە دەیان ساڵ.


پێویستیان بە بۆیەی نینۆک ومەسکارە و مەیکەئپ نیە لەپێش چوون بۆ هەر ئاهەنگێک، تەنها دەبێت دەموچاویان رێکبخەن.


دەتوانن بە درێژایی ژیانیان یاری بکەن.


دەتوانن لە ماوەی ٢٥ خولەکدا دیاری جەژن بۆ ٢٥ کەسوکار بکڕن.


هەرگیز خەمی ئەوەیان نیە کە سبەی چی بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ ئامادە دەکەن.


مەرج نییە بیسەلمێنن کە شارەزان لە شۆفێریدا تەنانەت ئەگەر ساڵانە سێ ڕووداویش بکەن.


ورگیان هەبێت یان نا، هەر خۆیان پێ قۆزە.


چەندنین شتی تریش.... 😅 😅


پارەی هەرزان