نازانم چەند ئاگاداری بابەتی هایدرۆجینی جیۆلۆجین کە بە هایدرۆجینی زێر یان سپیش دەناسرێت. بەڵام دەزانم کەوا هەتاکو ئێستا داتایەکی پشتراستکراوەمان نیە لەسەر ئەو سەرچاوە گرنگەی وزە لە عیراق بە گشتی و لە کوردستان بەتایبەت. ئەگەر دەربکەوێت کەوا کوردستان خاوەن یەدەگێکی هایدرۆجینی جیۆلۆجیە، دەکرێت سودی لێ وەربگرین. با تیمەکانی زانکۆکان و فەرمانگەکان و کۆمپانیاکان دەست بە گەڕان بکەن. ڕاستە بەبەراورد لەگەڵ گازی سروشتی تێچووی زۆرە، بەڵام خاوێنترین جۆری وزەیە کە بەشێوەیەکی سروشتی لە کارلێکی ئاوی ژێر زەوی لەگەڵ بەردی دەوڵەمەند بە ئاسن وەک ئۆلیڤین دروست دەبێت و لەیەک کیلۆگرام دووقاتی گازی سروشتی وزەبەخشترە. پێشبینی دەکرێت بەلانی کەم تا ١٠٠٠ ساڵ پێداویستی مرۆڤ لە وزە دابین بکات.
لە وڵاتی مالی، لە ساڵی ١٩٨٧ کەسێک لەکاتی بیرلێدان بۆ ئاو، حەزی دەچتە جگەرەیەک، چرقەی چەرخەکە و تەقینەوە لەیەک سات دەبێت. ئەو تەقینەوە سەرنجی زۆرێک ڕادەکێشێت. دوای زانینی ئەوەی کە هۆکارەکەی گازی جیۆلۆجیە، کە دەکرێت سودی لێببینن بۆ بەرهەمهینانی کارەبا، لە ٢٠١٢ ەوە ئەو گازە تاکە سەرچاوی کارەبای ئەو شارۆچکە بچوکەیە.