هۆکاری سەرەکی داڕمانی خوێندن لە کوردستان، ئەو تاقیکردنەوە سەقەتەیە کە لە هەرێمی کوردستان لە پۆلی ١٢ پەیڕەو دەکرێت. لە کوردستان، بەلانی کەمەوە دوو نەوە سەریان خستنە قوڕێک کە هەتا ماوون پەڵەی لاناچێت لەسەر نێوچەوانیان. نازانم، بە فیتی دەزگای هەواڵگری کراوە یان نا، بەڵام دروستکردنی کادری "بڵقی صابوون" بە ناونیشانی گەورە، کۆلیژی بەرز بەرز و ناواخنی پووچ لە زانست دەبێت.
لە کوردستان، لە پۆلی ١٢، ٥٠ پرسیاری هەڵبژاردن، لەبۆ ٧ بابەت، لەماوەی مانگێک و هەر بابەتێکیش ٣ کاتژمێر و کۆی گشتی ٢١ کاتژمێر. واتە هەر پرسیارێک ٣،٦ خولەکی دەوێت.
کەچی لە ئێران، دوای دەرچوون لە پۆلی ١٢، ١٨٥ پرسیار بۆ ٤ بابەتی پسپۆڕی (بایۆلۆجی، کیمیا، فیزیا، بیرکاری و ١٥ پرسیاریش لە زانستی زەوی) وە ١٠٠ پرسیار لە بابەتە مرۆیەکانی وەکو زمانی فارسی و ئینگلیزی و عەرەبی و ئاین، گشتی لەیەک ڕۆژ و بێ ئیسراحەت و لەدوای یەک. ١٨٥ پرسیاری زانستی ٢٠٠ خولەک کاتی هەیە. ١٠٠ پرسیاری مرۆییەکان ٧٥ خولەک کاتی هەیە. کاتی سەرجەم تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم بابەتەکان ٢٧٥ خولەکە (٤ کاتژمێر و نیو لەسەریەک و لەیەک ڕۆژ). ٣ هەڵەش ڕاستێکیش دەسڕێتەوە. بۆ هەر پرسیارێک ٥٧ چرکەیە و کە ٣،٧٥ قات کاتی کەمترە لە هەرێمی کوردستان و سڕینەوەشی لەگەڵە!!
کەواتە کاتی خایندراو بۆ تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان، ٤،٦ قاتی ئێرانە. ئەتوو بڵێی پسپۆڕەکانی ئێمەی بواری پەروەردە لە پسپۆڕەکانی ئێران زاناتر بن؟!! ئەو هەمووە ١٠٠ و ٩٩ و ٩٨ ە مان هەیە، خێرە کە دێنە ئەندازیاری نازانن یەک تەواوکاری ئاسان ئەنجام بدەن؟! کەچی لە ٥٠١،٨٠٠ هەزار کەس لەسەرتاسەری ئێران کە ٤١ هێندی کوردستانە، یەک کەس یەکەم بووە (صبا معصوم نیا، لە پارێزگای هرمزگان) کە توانیویەتی بەتەنها ١٠٠ لە کیمیا بهێنێت و باقی دەرسەکانی تری لە نێوان ٧٥ بۆ ٨٠ بووە.
بەدەردی کۆییەکان دەرێن: ئەوە لۆیە وەزعەکە بویتە فشیالۆخ لە زانکۆ و مەعریفە بویتە تۆرەگەی بەهارێ!!