پەیکەرسازێک پەیکەری دروست دەکرد. پەیکەرێکی دروست کرد و ناوی لێنا 'بەرپرس' و لە بازاڕدا وەستا و بانگی دەکرد: 'بەرپرس بە دۆلارێک.. بەرپرس بە دۆلارێک.. نزیک ببنەوە و بەرپرسەکە بە دۆلارێک بکڕن.' لێرەدا بەرپرسێک وەستا و لێی پرسی: ئایا تۆ ئەم پەیکەرەت دروست کردووە؟
پەیکەرساز: بەڵێ برا!
بەرپرسەکە: نرخیان بە چەندە؟
پەیکەرساز: تەنها بە دۆلارێک.
بەرپرس: ئایا مەعقولە؟ئەم سوکایەتیە بۆچی؟ لە چی دروست کراوە؟
پەیکەرساز: لە ئاو و خۆڵ و زبڵ و خاشاک برا!!
ئەفسەرەکە؛ ئەو پەیکەرسازە دەستگیرکەن و ڕایکێشن بۆ زیندان و لێیبدەن و ئەشکەنجەی بدەن!!
کاتێک ئازادیان کرد؛ بە مەرجێک ئازادیان کرد کە جارێکی تر پەیکەرێکی وەک ئەو دروست نەکات و نەیفرۆشێتەوە. دوای ماوەیەک پەیکەرسازەکە گەڕایەوە بازاڕ و بانگی کرد: هاوڵاتی بە دۆلارێک... وەرن.. وەرن... هاوڵاتی بە دۆلارێک...... هاوڵاتی بە دۆلارێک
هەر ئەو ئەفسەرە بینی و لێی نزیک بووەوە و لێی پرسی: هاوڵاتی بە چەندە؟
پەیکەرساز: بە دۆلارێک.
ئەفسەر: زۆر نایابە. لە چی دروست کراوە؟
پەیکەرساز: لە ئاو و خۆڵ برا!
ئەفسەر: بۆچی زبڵ و خاشاکی تێدا نییە؟
پەیکەرساز: ئەگەر زبڵ و خاشاک بخەینە ناو تێکەڵەکەوە ئەوا دەبێتە بەرپرس برا