گرێی سەندرێلا: ئەو کەسەی چاوەڕێی کەسێکی تر دەکات واقیعەکەی بگۆڕێت بۆ باشتر، فریادڕەسی بێت، جا چ نێر بێت یان مێ. ئەو کەسە زۆرجار لە هیوا و خەونەکاندا نوقم دەبێت. ئەم گرێیەش زیاتر لە کچانی ڕۆژهەڵاتی دەبینرێت کاتێک چاوەڕێ دەکەن فارس الاحلام بێت لە قەسرێک وەک سەندرێلا بیانژیەنێت.
گرێی کرۆنۆس: ئەو کەسەیە کە کۆنترۆڵی کەسانی تر دەکات و هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لە دەربڕینی خۆیان بە چەقاندنی کەسایەتیەکانیان لە ژێر پێیەکانیدا. ئەم گرێیە لە باوکێک، سەرکردەیەک، سەرۆکێک، یان تەنانەت باپیرێکیشدا دەردەکەوێت.
گرێی جۆکاستا: خۆشەویستی زیادەڕۆیی و پەیوەستی بە کەسێکی تر، دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و هەستکردن بە سنوورداربوون. ئەمەش لە ژناندا دەبینرێت کە ڕێگری لە ژیانی کوڕەکانیان دەکەن و کەوا پیاوەتی خۆیان دووپات بکەنەوە لەڕیگەی هێشتنەوەیان لە تەنیشت خۆیان. هەروەها لە پەیوەندی سۆزداری یان هاوسەرگیریدا دەبینرێت، کە دوو لایەن بە خۆشەویستی و خەمی زیادەڕۆیی خۆیان جوڵەی ئەویتریان سنووردار دەکەن.
گرێی قابیل: کێبڕکێی دوژمنکارانە بۆ هەمان ئامانج، کە ڕق و کینە لە هەر ڕکابەرێک، هاوکارێک، یان کەسێک کە وا حەزدەکات لە بەرامبەرەکەی باڵاتربێت، کە لەوانەیە پەنا بۆ وەڵامدانەوەی شەڕانگێزانە، شێواندن، یان گاڵتەکردن ببات.
گرێی پۆڵبەکرت: ئەو کەسەی هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە خەونێک یان دروستکردنی شتێک، تەنها بۆ ئەوەی لە دوایین ساتدا لەناوی ببات، پاشان لە سەرەتاوە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە. ئەمە سووڕێکی دووبارەبووەوەی هەمان کارە، تەنیا چێژوەرگرتن لە تێکۆشان!
گرێی ئەتڵەس: ئەو کەسەی بە ئەنقەست خۆی دەخاتە بارودۆخێکی سەخت یان لە ژێر فشارێکی زۆردا، و زیاتر لەوەی لە توانایدا بێت لە ئەستۆ دەگرێت بۆ ئەوەی وەک سوارچاک دەربکەوێت و یاری بە چارەنووس بکات.
گرێی پیتەر پان: ئەو کەسەی وەک منداڵی دەمێنێتەوە، تایبەتمەندی ڕەفتاری منداڵانەیە. ئارەزووی پێگەیشتن و بەرپرسیارێتی ناکات، چێژ لە ژیانی خۆی وەک منداڵێک بە هەمان عەقڵیەت و خەون و بەرژەوەندییەکان دەدۆزێتەوە.
گرێی لۆهنگرین: دڵخۆشکردنی کەسانی تر لەسەر حیسابی بەختەوەری خۆی. ئەوانەی کارێک دەکەن کە هەمیشە کار بۆ دڵخۆشی کەسانی تر دەکەن، دواتر نامێنن بۆ ئەوەی سوپاس وەرنەگرن، ئامانجیان دروستکردنی دڵخۆشییە.
گرێی لیلیث: ئەو کەسەیە کە بە دوای ڕاکێشانی سەرنجی ئەندامانی ڕەگەزی بەرامبەردا دەگەڕێت، ئارەزووی دامەزراندنی پەیوەندی نییە، بەڵکو تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنج و خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر. ئەم ئاڵۆزییە لە نێو لەشفرۆشەکان یان پیاوانی ژنخوازدا باو و ئاساییە.
گرێی خۆدەرخستن: ئارەزووی بینین و ناسینی لەلایەن کەسانی ترەوە (تەنانەت ئەگەر سوود لە ناسینیشیان وەرنەگریت). ئەم جۆرە زۆربەی پاڵەوانەکانی فەیسبووک و یوتیوب و تیک تۆک دەگرێتەوە.
گرێی زیان: خواستی بەردەوام بۆ زیانگەیاندن و ئیستفزازی خەڵک، وە خواستی لەناوبردن و تێکدانی کەلوپەلی کەسانی تر، پیسکردنی شوێنەکان، شکاندن، ڕوخاندن، و هەموو ئەو کردارانەی هاوڕێی تێکدانن.
گرێی ئۆدیپەس: خۆشەویستی زیاد لەپێویستی کوڕ بۆ دایکی یان کچ بۆ باوکی.
گرێی ماددۆنا: ڕقی پیاو لە خەوتن لەگەڵ خێزانی. هەرکاتێکیش حەز بکات، بە دێوەزمەیەک دێتە پێش چاوی کە بێزی لێبکات.
گرێی چەوسانەوە: باوەڕکردن بەوەی هەموو خەڵک دەیەوێت ئازاری بدات و کەس لەگەڵ کەس ساخ نیە.
گرێی هەست بەتاوان: هەستیاری لەڕادەبەدەر بەرامبەر ڕای خەڵکی تر و خۆ بچوک بینین.