هونەری ئیداری زیرەک

دەنگۆی ئەوە هەبوو کەوا بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی ئامادەیی شوی بە مێردی یەکێك لە مامۆستاکانی خۆی کردبێت. ئەوە چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە کە لە عەرەبستانی سعودی ڕوویدا.


بەڕێوەبەرە بەڕێزەکەمان دوای ئیجازەی هەفتەیەک گەڕاوەتەوە، مامۆستاکانی بە گەرمیەوە پێشوازییان لێکرد، سوپاسی خودایان کرد بۆ سەلامەتی چونکە ئەو نموونەی ئەخلاق و مامەڵەی باش بوو لەگەڵ هەمووان، بەبێ جیاوازی.


مامۆستایان ان شاءاللە، کێیە ئەو بەختەوەرەی بۆتە هاوسەری بەڕیزتان؟


بەڕیوەبەر: هاوسەرگیریم لەگەڵ یەکێک لە هاوسەرەکانی ئێوە کردووە.


مامۆستاکان توشی شۆک بوون. هەر یەکێکیان دەستی لەسەر دڵی دانا.


مامۆستاکان: بەڕێوبەری قوتابخانە پێویست ناکات ئێمە هەموومان لە دلەراوکێ دابین. پێمان بڵێی زۆر مەمنون دەبین.


بەرێوەبەر: ناوی مێردەکەمتان پیناڵیم هەتاکو یەکی ٥٠٠ ریال لەگەڵ خۆی نەهێنێت سبەی. ئەوەی ٥٠٠ ڕیالەکەم لێ وەرنەگرت، من مێردم بە پیاوی ئەو کردووە.


سبەی هەموویان یەکی ٥٠٠ ڕیالیان بۆ بەریوەبەر هێنا و لەهەموانی وەرگرت. دووسبەی هاتنەوە، بەهەمان شیوە، لەهەموانی وەرگرت، ئەوەی کۆتایی کەناوی جەواهیر بوو لێی وەرنەگرت. وەخت بو جەلطە لێیدا 😂 گوتی ٥٠٠ لەتۆ وەرناگرم، بەڵکو سبەی وەرەوە ١٥٠٠ بهێنە. جەواهیر وەخت بوو بفری لەخۆشیان.


بەو شیوەیە وردە وردە پارەکەی زیاد دەکرد هەتاکو وای لێهات یەکی ١٢٠٠٠ ریالیان بۆ هێنابوو.


بەڕیوەبەر، دوای ئەوەی پارەیەکی زۆری کۆکردەوە، داوای لەهەموو مامۆستاکان کرد بێن بۆ کۆبونەوەکی بە پەلە! هەمویان دەست لەسەر دڵ، بەراکردن گەیشتنە لای بەرێوەبەر.


دەزانن بۆ کۆم کردنەوە بەپەلە؟ بۆ ئەوەی پیتان بڵێم کەوا من نە هاوسەرگیریم کردووە نە تەرەماش. هەفتەیەک لە خولیکی ڕاهینان بووم. ساڵیکە داواتان لێدەکەم ٥٠٠ ریال بهێنن بۆ نۆژەنکردنەوە و کاری خێرخوازی، کەستان ئامادە نەبوون.


مامۆستاکان کە لەلێواری بوون بە هەوێی بەڕێوەبەر گەرابوونەوە، ئاهێکی ئیسراحەتیان هەڵکێشا و گوتیان دەک دەستەکانت خۆش. گەردەنت خۆش و ئازا بێت. هیچمان چاومان لەو پارەیە نیە 😂


ساواری ناخۆن لە قوڵقوڵە؟! دەبخۆن دەی!!


ئەوەیە هونەری ئیدارەی زیرەک!


My Favorite List of Music